هێرشە داگیرکارییەکان: ٨٩ هەزار و ٤١٨ خوێندکار بێبەش کراون لە خوێندن

دەستەی پەروەردە و فێرکاری سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ٨٩ هەزار و ٤١٨ خوێندکار ناتوانن بچن بۆ قوتابخانە.

دەستەی پەروەردە و فێرکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە کاریگەریی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان ٢٣-٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕاگەیندراویکی بلاوکردەوە.

ڕاگەیندراوەکە لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی شاری ڕەقە بە زمانی عەرەبی و کوردی خوێندرایەوە.

هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردن، سەمیرە حاجی عەلی ڕاگەیندراوەکەی بە زمانی کوردی خوێندەوە و دەستنیشانی کرد کە ئەمە یەکەمجارە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر ناوەندەکانی خزمەتگوزاری، تەندروستی و پەروەردە.

سەمیرە حاجی عەلی دەستنیشانی کرد کە ئەو هێرشانە دژی هەموو پێوەرەکانی مرۆڤایەتی و یاسا ناونەتەوەییەکانە، لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانەی بۆ سەر بوارەکانی پەروەردە ئاشکرا کرد.

سەمیرە حاجی عەلی هاوبەشی بەم زانیارییانە کرد و وتی: "هێرشەکان کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر بواری پەروەردە دروست کردووە. بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان کاریگەرییەکی گەورەتری هەبووە. فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چاپخانەی سیماڤیان بۆردومان کرد کە کتێبەکانی خوێندن چاپ دەکات. ٥ لە کارمەندەکانی شەهید بوون. لە ٧١٢ قوتابخانەی کانتۆنەکانی جزیرێ، فورات، عەفرین و شەهبا خوێندن ڕاگیراوە. ٨٩ هەزار و ٤١٨ قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.