'هەتا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێ، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین'

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕەقە ڕایانگەیاند، هەموو ئەندامان کاریگەرن بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەتا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێ، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین.

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چالاکیەکان بەردەوامن. پەیوەست بەمە گەلی ڕەقە بۆ ئاژانس فورات قسەیانکرد.

بیلال محەمەد دیاریکرد کە بیرۆکەی عەبدوڵا ئۆجالان لەناو کۆمەڵگا و گەنجاندا بڵاودەکەنەوە و وتی:"بیرۆکەی عەبدوڵا ئۆجالان بنەمای کۆمەڵگایە. هەرکات بتوانین بیرۆکەکانی بڵاوبکەینەوە، ئەوا دەتوانین گۆشەگیری لە سەری بشکێنین و ئازادی جەستەی بەدەست بهێنن".

بیلال سەرەنجی خستە سەر ئەو پەرەوەردەیەی کە لە سەر فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدڵا ئۆجالان وەریدەگرن و وتی:"کاتێک بە بیرۆکەی ڕێبەر ئۆجالان ئاشنا بووم، ئەوکاتە ڕێگەی ژیانم ناسیەوە و بوم بە خاوەنی ئیرادە و هێز".

ئیسماعیل هەویجی سەرەنجی خستە سەر ئەو چالاکیانەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت و وتی:"خۆپیشاندانی زیاتر دەکەین بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەتا دۆخی تەندروستی ئاشکرا دەبێت و ئازادی جەستەی دێتەکایەوە. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سیمبوڵی بەرخۆدان، سەرکەوتن و ئازادییە. بە ڕامانەکانی دەتوانین خۆمان ئازاد بکەین و بەم شێوە کۆمەڵگایش ئازاد بکەین. دەبێت خاوەنداری لە بیرۆکەی ڕێبەر ئۆجالان بکەین و چالاکیمان بە دروشمی 'سەرکەوتن یان سەرکەوتن' هەتا ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بکەین".