کتێبێک دەربارەی شەهیدانی ئەنتەرناسیۆنال

کتێبی 'شەهید نامرێ-قارەمانانی ئەنتەرناسیۆناڵی شۆڕشی ڕۆژئاوا' دەربارەی ژیانی شەهیدانی ئەنتەرناسیۆناڵی بەشداربووی شۆڕشی رۆژئاوا چاپکرا.

شەهیدانی ئەنتەرناسیۆناڵی ڕۆژئاوا

شۆڕشگێڕانی ئەنتەرناسیۆناڵ کە بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ژێر چەتری یەپەگەدا بەشداری ناو تێکۆشان بوون، دەربارەی ژیانیان کتێبێک بە ناوی 'شەهید نامرن-قارەمانانی شۆڕشی ڕۆژئاوا' کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا شەهیدبوون، ئامادەکراوە. کتێبەکە لە ٢٤ی ئاداردا لە ڕۆژی شەهیدان ئەنتەرناسیۆناڵ ناساندی بۆ دەکرێت.

کتێبەکە لە لایەن فەرماندەی گشتی یەپەگە و ئەنتەرناسیۆناڵانی یەپەگەوە لەگەڵ بوونی دوو پێشەکیدا ئامادەکراوە. لە کتێبەکەدا وێڕایی ئەرشیفی یەپەگە-یەپەژە-قەسەدە هەروەها لە لایەن بنەماڵەی شەهیدانەوە زانیاری پەیوەست بە ژیانی شەهیدانی ئەنتەرناسیۆنالیست دەرخراوە.

لە کتێبەکەدا باس لە پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ماناداری شەهادەت کراوە.

هەر لە کتێبەکەدا وێنە و زانیاری دەربارەی شەهیدان، جێگەی خۆی دەگرێت و باسی تێکۆشانی ٥٤ شەهید دەکات.

کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە کاری لەسەر دەکرێت و ئامادەکراوە و بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە. کتێبەکە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چاپکراوە. هەروەها کتێبەکە دەنێنرێت بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئەنتەرناسیۆناڵ و لە هەمانکاتدا لە وڵاتەکانی تریش چاپ دەکرێت. لە ئێستادا کتێبەکە وەڕگێراوە بۆ سەر زمانی پورتوگالی و بڕیارە وەریشبگێڕێت بۆ سەر زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، فەرەنسی و ئیسپانی.