لە گرێ سپی چەتەکان تێکبەربوون؛ ٣ چەتە کوژران و ١٠ی کەسیش برینداربوون

لە کانتۆنی گرێ سپی داگیرکراو شەڕی خۆبەخۆ لەنێوان چەتەکان کە دوێنێ دەستی پێکرد، بەردەوامە. لە شەڕەکەدا ٣ چەتە کوژران و شەش مەدەنی و ٤ چەتەش برینداربوون.

لە کانتۆنی گرێ سپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، شەڕ لەنێوان چەتەکانی بەرەی شام و ئەحرار شام بەردەوامە.

لە شەڕەکەدا، چەندین جۆر چەکی قورس، نیمچە قورس و سوک بەکاردەهێندرێت، لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژراون و ٤ چەتەش برینداربوون، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوڵەتی تورک.

هەروەها شەش کەسی مەدەنی کە هەوڵیان دەدا لە شوێنی پێکدادانەکە دووربکەونەوە و بەرەو گوندی جەزلە بچن، کرانە ئامانج و برینداربوون.

تائێستا هۆکاری ئەو شەڕ و تێکبەربوونەوە خۆبەخۆیەی چەتەکان نەزانراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان رێگە بە دانیشتوانی کانتۆنەکە نادرێت لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.

هـ . ب