ئێران کوردێکی دیکەی لەسێدارەدا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئێران پاش ١٤ ساڵ زیندانی کوردێکی خەڵکی مەهابادی بە ناوی خەسرەو بەشارەت لەسێدارە داوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئێران پاش ١٤ ساڵ زیندانی کوردێکی خەڵکی مەهابادی بە ناوی خەسرەو بەشارەت لەسێدارە داوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئێران پاش ١٤ ساڵ زیندانیکردن لە زیندانی شاری کەرەج بە تاوانی کوشتن، کوردێکی خەڵکی مەهابادی بە ناوی خەسرەو بەشارەت (٣٩ ساڵ) لەسێدارە داوە.
زانراوە کە خەسرەو بەشارەت کاتی گرتنی تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە و لە ١ ی ئایار خراوەتە زیندانی تاکەکەسی و لە ١٣ ی ئایار ڕێگەی دراوە ٢٠ خولەک چاوی بە کەسوکارەکەی بکەوێت.