'لە ڕێگەی پەکەکەوە لە مانایی مێژووی نەورۆز تێگەشتین'

محمەد مەحمود تەمەن ٦٦ ساڵان باسی لەوەکرد نەورۆز لە دێرک وەک سەیرانێک پیرۆز دەکرا و وتی: "لە ڕێگەی پەکەکەوە مانای مێژووی نەورۆز تێگەشتین. لە سەیرانەوە گۆڕا بۆ بەرخۆدان."

نەورۆز و بەرخۆدان

محمەد مەحمود تەمەن ٦٦ ساڵان لە گوندی بەراڤی دێرکە. لە ساڵی ١٩٨٦دا لە ڕێگەی دراوسێیەکیەوە کۆمەڵەیەکی بچوکی 'تەلەبە' خوێندکارانی ناسیوە. محمەد لە ساڵی ١٩٨٦دا لە گوندی قەسردیبە لە پیرۆزبایکردنی نەورۆزدا ئاشنای ناوی پەکەکە بووە. دواتر بەشداری ناو کاری گروپی بووە. لەگەڵ جەنگاوەرانی پەکەکەدا ماڵ بە ماڵ گەڕاوە، هاوکارییەکی باشی ئەوەیکرد کە پەکەکە لە دێرک ببیسترێت.

محمەد لە بارەی خەبات و بەشدارییەکانییەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "لە ساڵی ١٩٩٠ەوە بەشداری ناو کاری چاند و هوونەری بووم. پەکەکە پارتی کرێکارانە. تایبەتمەندی سەرەنجڕاکێشی پەکەکە ئەوەبوو هەموو هەژاران و کرێکاران لە دەوری پەکەکە کۆ دەبوونەوە. لە ساڵی ١٩٩٠ەوە بەشداری ناو کاری چاندی و هونەری بووم. لە لایەکەوە خەریکی ڕایکردنی کارەکانی بنەماڵەکەم بووم و لە لایەکی ترەوە بۆ پاراستنی چاندی نەوەتەوەکەمان بەشداری خەباتی چاند و هونەر بووم."

نەورۆز بە ڕۆحێتی شۆڕشگێڕییەوە پیرۆزدەکرا

محمەد باسی لەوەکرد نەورۆز بە عەشقێکی گەورەوە لە دێرک پیرۆز دەکرا و وتی: "نەورۆز بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕییەوە پیرۆز دەکرا. سێ مانگ ئامادەکارییمان دەکرد بۆ نەورۆز. زۆرینەی پیرۆزبایکردنەکان لە دێرک لە ڕێگەی کۆمەڵەی چاند و هونەرەوە ئەنجام دەدرا. سەرەڕای گوشارەکانی ڕژێمی بەعس نەورۆز پیرۆزدەکرا. نەورۆز بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕییەوە پیرۆز دەکرا."

نەورۆز لە سەیرانەوە بۆ بەرخۆدان

محمەد ئاماژەی بەوەکرد پەکەکە ڕەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزی گۆڕی و وتی: "لە پێشتردا نەورۆز پیرۆز دەکرا، بەڵام زیاتر وەک سەیرانکردنێک بوو. لە ڕێگەی پەکەکەوە لە مانای مێژووی نەورۆز تێگەشتین. شاهیدی ئەوەین لە ڕێگەیی پەکەکەوە نەورۆز لە سەیرانکرنەوە گۆڕا بۆ نەورۆزی بەرخۆدان. کاتێک گەل لەم ڕاستیانە تێگەشت زۆر بەهێزتر بەشداری پیرۆزکردنی نەورۆز بوون. وێڕایی ئەوەی ڕێگاکان سەخت بوون، باران دەباری، گوشار هەبوو بەڵام گەل بە بەرفراوانیەوە دەهاتن و نەورۆزیان پیرۆز دەکرد."