لە حەلەب بۆ پشتیوانی لە سەرکەوتنی گەریلا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و سەرکەوتنی هەپەگە بەرامبەر داگیرکەری تورک، دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بۆ پشتیوانی لە سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا ڕێپێوان بە ئۆتۆمبیل لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ئەنجامدرا.

بەشداربووان لەبەردەم ناوەندی تەڤگەری گەنجان کۆبوونەوە، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  و ئاڵای پەکەکە و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجیان بەرزکردەوە.

هەروەها بەشداربووان درووشمیان بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ئیمراڵی و بەرخۆدانی گەریلا بەرزکردەوە.

پاش سووڕانەوەی ئۆتۆمبیلەکان بە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەشداربووان گەڕانەوە بۆ بەردەم ناوەندی تەڤگەری گەنجان و ڕێپێوانەکە کۆتایی هات.