بە دیمەن

'شوێنی ئێمە چیاکانی کوردستانە'

ئەو ٢٥ گەریلایەی کە لە ئاکادیمیای شەهید ئەرداڵ پەروەردەی خۆیان لە دەورەی شەهید سەرخوەبوون سەرحەد تەواو کردبوو، ڕایانگەیاند کە ئەم پەروەردە و ڕاهێنانە دەکەنە بنەمای تێکۆشانی تێکشکاندنی سیستەم و وتیان: "شوێنی ئێمە چیاکانی کوردستانە".

٢٥ گەنجی کورد کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون، دەورەی پەروەردەیان لە چیاکانی کوردستان بەسەرکەوتوویی تەواو کرد.

شەڕڤانانی نوێ کە بە ئیرادە و جۆشێکی مەزنەوە بڕوانامەی سەرکەوتنیان وەرگرت، لە لێدوانێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە گەلی کوردستان ڕووبەڕووی پرۆسەی بوون و لەناوچوون بوەتەوە، بەتایبەتی لە دژی گەنجانی کورد شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت و وتیان: "هەوڵ دەدەن بەو شێوەیە گەنجانی کورد لە ڕاستی و قارەمانێتی خۆیان دوور بخەنەوە و دەیانەوێت بیکەنە ئامێرێکی میکانیکی لە خزمەتی  سیستەمدا بیت."

چیاکانی کوردستان شوێنی ئێمەیە

هەروەها لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا وتیان: "ئەوان نایانەوێت لەم سیستەمەدا کە مرۆڤ وەک ڕۆبۆت لێدەکات بژین، تاکە شوێنێک کە بتوانین تێیدا بژین چیاکانی کوردستان و تەڤگەری ئازادییە، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بووین، ئێمە وەک ٢٥ شەڕڤاڵ کە لە ئاکادیمیای شەهید ئەرداڵ دەورەی پەروەردەی شەهید سەرخوەبوون سەرحەدمان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە، بە بیر و ئایدیۆلۆژی ئاپۆیی کە لە پەروەردەدا وەرمانگرتووە خۆمان باشتر بە ڕێکخستن دەکەین. ئێمە بە دیسیپلینی کەلتوور و ئەخلاقی ئاپۆیی ئاشنا بووین. بەڵێن دەدەین ئەم پەروەردەیە بکەینە بنەمای تێکۆشان بۆ تێکشکاندنی سیستەم. هاوکات داوا لە گەنجانی کورد، عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بن و لە دژی ئەم سیستەمە گڵاوە ڕاپەڕن، ئیتر بەسە."

ڕوویان کردە هەرێمەکانی خۆیان

دوای ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەیان، گەریلا نوێیەکان بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بەگیان بە خوێن لەگەڵتاین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان ڕوویانکردە هەرێمەکانی تێکۆشان".