لە حەوت ناوەندەوە راگەیەندراوی رۆژنامەوانی: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان!

لە چالاکییەکان کە لە ٧ ناوەند لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدران، داوای ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە شارەکانی قامیشلۆ و دێرک و لە ناوچەکانی چلئاغا، تربەسپی، تل حەمیس، عامودێ و شەهبا بە سێوەیەکی هاوکات راگەیەندراوی رۆژنامەوانیان رێکخست.

راگەیەندراوە رۆژنامەوانیەکە لە شاری قامیشلۆ لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید دەلیل ساروخان و لە شارەکانی دێرک، چلئاغا، تربەسپی، عامودێ و تل حەمیس لەبەردەم ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و لە شەهباش لە کەمپی سەردەم بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی راگەیەندران.

لەکاتی بەڕێوەجوونی کۆنفڕاسە رۆژنامەوانیەکەدا چەندین جار دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی بەرخودانی ئیمراڵی" وترانەوە.

لە چالاکییەکاندا سەرنج بۆ سە گۆشەگیری دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشرا و داواکرا بەپەلە دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە تا هاتنەدی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانیان.

هـ . ب