لە ئەنجامی هێرشەکانی ٢ مانگی ڕابردوودا، لانی کەم ٥٦ کەس شەهید و ٧٧ کەسیش برینداربوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و کانوونی یەکەم بۆسەر ژێرخانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لانیکەم ٥٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٧٧ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.

سوپای تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاستەو خۆ ژێرخانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج. لە هێرشەکانی ٥-٩ی تشرینی یەکەمدا ٤٧ کەس شەهید بوون و ٥٩ کەسیش بریندار بوون.

بەهۆی بە ئامانج گرتنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان کە تێیدا خزمەتی گەل دەکرێت، بڕی یەک ملیار و ٢٧٠ ملیۆن و ٢٠١ هەزار و ٧٨٢ دۆلار زیانی ماددی بەر شوێنەکان کەوتووە.

لەو هێرشانەی کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە دەستی پێکرد، لە ٢٥ی کانوونی یەکەمدا ٨ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و لە ٢٤ی کانوونی یەکەمدا سینەماکار و هونەرمەندی ئازاد مەنسور کەریمیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوو.

لە ٢٧ی کانوونی یەکەمدا ١٨ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

٧١٢  قوتابخانەی پەروەردەیی  ڕاگیراوە و ٨٩ هەزار و ٤١٨ قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.