لەگەڵ شۆڕشدا هەموو گەل نەورۆز پیرۆز دەکەن

هاوسەرۆکی گشتی تەڤ-چاند سومەیە محەمەد بە شۆڕشی ڕۆژئاواوە نەورۆز لە هەموو گەلان پیرۆزدەکرێ و وتی: "لەم نەورۆزەدا هەموو گەل چاندی خۆی پیشان دەدات."

سومەیە محەمەد لە نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢دا بەشداربووە و باسی لەوەکرد: "وێڕای دەستگیرکردن، توندی و مردن نەورۆزمان پیرۆز دەکر."

لە ڕۆژئاوای کوردستان پێش ساڵانی ١٩٨٠ چەندین کۆمەڵەی چاند و هونەری بە ناوی گروپی شۆڕش، گروپی گوڵستان، گروپی ئازادی و گروپی گەلەری و فۆلکلۆری کوردی جزیرە هەبوون. ئەم گروپانە سەر بە پارتی سیاسی جیاواز بوون. هەرچەنەندێک بیوانتوانیبا گەلیان لە دەوری خۆیان کۆکردەوە، کۆمەڵەی بەرخۆدان کە لەساڵی ١٩٨٣دا لە ئەورپا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بوو بە دەنگی کوردان لە ڕۆژئاوا. هاوسەرۆکی تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) سومەیە محمەد لە ساڵی ١٩٨٥ لە دربێسی لە دایک بووە و بە مۆزیکەکانی کۆما بەرخۆدانەوە گەورەبووە. سومەیە لە تەمەنی حەووت ساڵیەوە تێکەڵی خەباتی چاند و هونەری بووە و لە بواری پێشخستنی چاند و هونەرییەوە کاری زۆریکردوە. دەربارەی ئەو کار و خەباتانە سومەیە محمەد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

بە شاراوەی ئامادەکاری نەورۆز ئەنجمام دەدرا

سومەیە محمەد باسی لەوەکرد کاتێک نەورۆز نزیک دەبووەوە دەستیان بە ئامادەکارییەکانی نەورۆز دەکرد و وتی: "لەو کاتانەدا ڕژێم هێرشی دەکر. لەو سەردەمەدا ڕێبە ئاپۆ لە ڕۆژئاوابوو. گەل کە ڕێبەرییان دەناسی زیاتر بەرخۆدانیان دەکرد. من ٤ ساڵان بووم. دایکم وێنەی ڕێبەر ئاپۆی پیشاندام و وتی 'ڕێبەری ئێمەیە' خاوەنی بنەماڵەیەکی لەو شێوەیە بووم. وێڕایی هەموو شتێک نەورز پیرۆز دەکرا. جلی تایبەت و وێنەی ڕێبەر ئاپۆمان ئامادەدەکرد و تا ڕۆژی نەورۆز دەمانشاردەوە نەوەکوو دەستی ڕژێم بکەوێت. ئەوەی لە دەستی بنەماڵەکان بهاتبا دەیانکرد. ئامادەکارییەکەی هاوبەشپێکردن هەبوو. نەورۆز یان لە گەڕیک یا لە ماڵێکی گەورەدا ئەنجام دەدرا.

گەل دەرفەتی خۆی دەڕەخساند

سومەیە محمەد ئەوەی دەستنیشانکرد نەورۆزی دوای ساڵی ١٩٩٢ باش لەبیرە و وتی لە ٧ ساڵیەوە بەشداری کاری چاندی بووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "ئەوکاتانە ماڵمان لە دربێسی بوو. ماوەیەکی زۆر ئامادەکاریم دەکرد بۆ نەورۆز. دەرفەتی کۆبوونەوەی گروپی چاندی نەبوو. گرپەکانی میوزیک، فولکۆر و شانۆییەکان لە جێگەی جیاواز ئامادەکارییەکانیان بۆ نەورۆز دەکرد. لەو سەردەمە ئامێرەکانی مۆسیقا کەم بوون. خۆمان دەرفەتەکانمان دەڕەخساند، لەهەموو شارەکان هەمان شانۆ و گۆرانیمان پێشکەش دەکرد.

پیرۆزبای لە گوندە دور و تەنهاکان

سومەیە محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێگەی گروپی سەرهەڵدانی دربێسی و گروپی شەهید مزگینی سەریکانیەوە نەورۆزی پیرۆز دەکرد و وتی: "هەتا ساڵی ٢٠٠٠یش ئەندامی گروپی سەرهەڵدان بووم. وەک گروپ بەشداری پیرۆزبایکردنەکانی شارەکان دەبووین. لە ٢٠٠٠ ڕۆشتمە سەریکانی. ڕێکخستنەکان لە سەریکانی هێندەی دربێسی چالاک نەبوو. گروپی شەهید مزگینمان لە چەندین شاری تر دامەزراند. وەک و دربێسی و سەریکانی ئامادەکاری نەورۆزمان لە ماڵاندا دەکرد. ئەو ماڵانەی باخچەکانیان گەورەبوو هەم ئامادەکارییمان ئەکرد هەم نەورۆزیشمان پێرۆز دەکرد. دوای ماوەیەک لە بەر گوشار و ڕێگریکردنەکانی حزبی بەعس، ئامادەکاری و پیرۆزباییەکانمان دەبردە گوندە دوورەکان."

گەل ئەرکی ئاسایشی لە ئەستۆ دەگرت

سومەیە محەمەد سەرنجی خستە سەر پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ و ٢٠١٢دا و وتی: "ڕۆژێک پێش نەورۆز گرپەکە کۆدەبووینەوە و دەچوینە گۆڕەپانی پیرۆزباییکردنەکە. ئاسایش گرنگ بوو. کاتێک گروپێک ڕوبەڕوی هەڕەشە و گرتن دەبووەوە، گروپەکانی تر بڵاوەی ماڵانمان دەکرد بۆ ئەوەی توشی زیان نەبین. ئەو گوندانەمان دیاری دەکر کە ٥ کاتژمێرک لە ناوەندی شارەکانەوە دووربوون. دواتر دەڕۆشتینە گۆڕەپانی پیرۆزبایکردنەکە. لەگەڵ گەلدا بە شێوەیەکی هاووبەش ئامادەکارییەکانی پیرۆزکردنەکەمان دەکرد. نەرۆزی ساڵی ١٩٩٨ بە شێوەیەکی گەورە پیرۆزکرا و پیرۆزکردنەکە لە گوندی عەین حەسەن ئەنجامدرا. گوندێکی خۆشبوو. هاتنی گەل بۆ ئەوێ ڕیگری لێدەکرا. هەموو کەسێک ڕۆڵیکی هەبوو. گەل دەیانزانی هێرش دەکرێتە سەر گۆڕەپانی پیرۆزبایکردنەکە، وێڕایی ئەوەش هەر ئاماددەبوون. لەو سەردەمەدا چەندین ئەندامی گروپەکان دەستگیر دەکران.

شۆڕش ژینگەی پیرۆزبایکردنەکانی گۆڕی

سومەیە محەمەد باسی لەوەکرد لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوادا پیرۆزباییەکان گۆڕان و وتی: "لەگەڵ شۆڕشدا پیرۆزباییەکان لە هەموو گەلان دەکرا. لە ماوەکانی سەرەتادا گەلی کورد و عەرەب پێکەوە پیرۆزباییەکانیان ئەنجام دەدا. هەڵبەتە ئەمە بە ئاسانی بەدەست نەهێنراوە. هێدی ‌هێدی پیرۆزباییەکان لە گەلانی تریش دەکران. بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا چەندین چالاکی هاوبەشمان هەبوو. وە پیرۆزباییکردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا خوشک-برایەتی گەلان بەشێوەیەکی زیاتر دەبینرا. دەتوانم بڵێم لە چالاکیەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا نەک تەنها بە گەلی کورد  و عەرەب، بەڵکو بە گەلانی تورکمان، ئەرمەنی،چەرکەز، سوریانی و ئاشووری بە جۆش و گەورەوە پیرۆزباییەکی هاوبەشمان ئەنجمام دا. لە نەورۆزی ٢٠٢٤یشدا هەموو گەلان چاندی خۆیان نیشان دەدەن."