مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدان لە کۆبانی: چەندە تێچووەکەی قورسیش بێت با ببێت سەردەکەوین

تەرمی شەهید چەکۆ خدربەژی و شەهید جوان بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە لە کۆبانێ بەخاک سپێردران و گەریلاکانی هەپەگە ئارگەش کۆبانێ و گارزان توڵهڵدان بە بیر هێنرانەوە.

بەخاکسپاردنی شەهیدان لە کۆبانی

بە بەشداریی ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بنەماڵەی شەهیدان، گەلی کانتۆنی فورات، تەرمی چەکۆ خدر بەژی (مەحەمەد ئەحمەد) شەڕڤانی هێزەکانی دژە تیرۆر کە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە شەدادێ شەهید بوو و شەهید جوان (جنێد) کە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە تەبقە شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بەخاک سپێردران.

هاوکات گەریلاکانی هەپەگە ئارگەش کۆبانێ (خالید موسلیم) کە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو و گەریلای هەپەگە گارزان تۆڵهڵدان (گارزان شێخ) کە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ لە زاپ شەهید بوو، یادیان کرایەوە.

سوعاد شێخ دەمر، لە بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار قسەی کرد و وتی: "تێچووی ئەم تێکۆشانی ئازادییە چی دەبێت با ببێت ئێمە ڕێبازی شەهیدان بەرنادەین و سەردەکەوین، گەریلاکان لە سەختترین دۆخدا بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن بەدڵنیاییەوە بەم بەرخۆدانەوە سەردەکەوین."

دایکی شەهید ئارگەش فەریدە مستەفا ئیبۆ، سەرەخۆشی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادیخوازان کرد و وتی: "تا کۆتایی خاوەنداری لە میراتی شەهیدانمانەوە دەکەین.

دوای وتارەکان، ناسنامەی شەهیدان لەلایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. دواتر بە دروشمی شەهید نامرن، بەرخۆدان ژیانە، بژی سەرۆک ئاپۆ تەرمی شەهیدان بەخاک سپێردران.