'زمان کۆڵەکەی سەرەکی شۆڕشە'

بۆ فێربوونی زمانی دایک، بەشداریی لە پەرەوەردەی زمانی کوردی دەبن و بە ئاسودەیی فێریی زمانی خۆیان دەبن.

لە ١٩ی تەمووزدا، بە تێکۆشانێکی مەزن لە ڕۆژئاوا، ئەو خوێندنەیی کە چەندین ساڵبوو قەدەغەکرابوو، لە سایەیی ئەم شۆڕشە مێژوویەوە کە بەبە بەخشینی خوێن پێکهاتووە، گەل لە ناو زەحمەتییەکی زۆردا خەباتیکرد تاوەکو هێرشی دوژمن لەسەر زمان، ناسنامە و چاند بشکێنێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هیچ کاتێک تێکنەچووە و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە گەلێک دەستکەوتی بەدەستهێناوە. یەکێک لەو دەستکەوتانە کە بووە پایەیی ئەم شۆڕشە زمانی کوردی بوو. لە قوتابخانەکاندا زمانی زگماکی بە بێ ترس و بەسەربەرزییەوە دەخوێنرێت.

لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا چەندین پرۆژەی جۆربەجۆر پێشکەشکران، بۆئەوەی گەل بتوانێت زمانی خۆی بەکاربهێنێت. ڕژێمی بەعس چەندین ساڵ نەیدەهێشت گەلی کورد بە زمانی خۆیی قسەبکات و بخوێنێت. بەڵام گەلانی هەرێمەکە لەگەڵ شۆڕشی ئازادیدا ئەو مافەیان بەدەستهێنا و بەزمانی دایکی خۆیان بەشداریی پەروەردە بوون.

بە پێشەنگایەتی دەزگایی زمانی کوردی (سە زە کە) بە سێ ئاست پەرەوەردەی زمانی کوردی پێشکەش دەکات.، ئەو کەسانەی بەشداری خولی پەرەوەردەیەکە بوون بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

'پایەیی سەرەکی شۆڕش زمانە'

لە بەڕێوەبەری ناوەندی ئاستەکانی زمانی کوردی شاری قامیشلۆ دەلال هاشم ئەوەی دەرخست؛ زمانی کوردی لە پێش شۆشی ڕۆژئاوادا زمانی کوردی بەکارنەدەهێنرا و وتی: "پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا لە سەر گەلی کورد گوشار و دژایەتییەکی زمانی کوردی زۆردەکرا. نەماندەتوانی لەگەڵ زمان و چاندی خۆماندا بژیین. کەوتبووینە ناو چوارگۆشەیەکەوە. بەڵام لەسایەیی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتیی بەرخۆدان و قارەمانێتی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە چەندین دەستکەوتی گەورەیان بۆ بەدەستهێنایین، یەکێک لەو دەستکەوتان، کە پایەیی سەرەکی شۆڕشە زمانی کوردییە. بۆیە کاتێک زمانی کوردی لە دەستی دوژمن ڕزگارکرا، سەرەوەری زمانی خۆمان بەدەستخست. بەسەدان قوتابخانە کرانەوە و پەرەوردە بۆ ئەوکەسانە کرایەوە کە زمانی دایکی خۆیان نەدەزانی. ئەم پەرەوەردانە لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە دەستپێدەکات. هەرەوەها ئەم خولە پەرەوەردەیە لە سەر سێ ئاست ئەنجام دەدرێت. ئاستی یەکەم بۆ ناساندی پیتەکانە، ئاستی دووەم بۆ فێربوونی بنەڕەتەکانی ڕێزمانە، ئاستی سێهەم بەکارهێنانی ڕێزمانە لەسەر ئاستی گشتی. لەسایەیی ئەم پەرەوردەیەوە، خواستێکی زۆری فێربوون هەیە بۆ زمانی کوردی، چ لە ئاستی گەنجان و چ لە ئاستی کەسانی بەتەمەنیش. ئەوەش ڕاستیە کارێکی زۆر گەورە بۆزمان دەکرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی فێربوونی زمانەکەمان پێشدەکەوێت. داواکاری  لەو کەسانەی هێشتا زمانی دایکی خۆیان نازانن بەشداری ئەم خولە پەرەوەردەییە ببن."

'دەبێت هەموو کەسێک زمانی خۆیی بزانێت'

ئەنوود مەریی کە خوێندکاری ئاستی یەکەمی خولی پەرەوەردەیی زمانی کوردییە، ئاماژەیی بەوەکرد لەدوایی تەمەنێکی زۆرەوە بەشداری پەرەوەردەیی زمانی کوردی بووە و سودێکی زۆی لێ وەرگرتووە و وتی: "لەبەرئەوەی چەندین ساڵ زمانی دایکیمان لێ قەدەغەکرابوو، بەشداریی پەرەوەردەیی زمانی کوردی بووم. لەدوایی شۆڕشی ڕۆژئاواوە دەرفەتێکی گەورەمان بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی بە زمانی کوردی قسەکەین و بنوسین و بخوێنینەوە. داواکاری هەموو کەسێک بەشداری ئەم خولە پەرەوەردەییە ببێت و فێری زمانی دایکی خۆیی ببێت."

هەرەوەها ئیبراهیم میرزا کە فێرخوازی ئاستی یەکەمی خولی پەرەوەردەیی زمانی کوردییە، ئاماژەیی بە گرنگی چاند و زمانکرد و وتی: "بەشداری ئەم خولە بووم بۆ ئەوەی شارەزاییمان لەسەر چاند و زمانی خۆمان هەبێ. هیوادارم هەموو کەسێک زمانی دایکی خۆیی بزانێت."

'بە سەربەرزییەوە زمانی خۆمان دەخوێنین'

نەورۆز حەسەن فێرخوازێکی خولەکەیە وتی: "وەک نەوەی داهاتوو، لەڕێگەیی ئەم پەرەوردەیەوە باشتر فێریی زمانی دایکی خۆمان دەبین. بە سەربەرزییەوە زمانی دایکی خۆمان دەخوێنین."