شەقامەکانی قامیشلۆ بە رەنگی نەورۆز رازاونەتەوە

شەقامەکانی قامیشلۆ بە رەنگی نەورۆز رازاونەتەوە. دانیشتوانی هەرێمە بۆ پیرۆزبایی ٢١ی ئادار ئامادەن.

بۆ پیرۆزبایی نەورۆز شەقامەکانی قامیشلۆ بە ئاڵای سەوز و سوور و زەرد، بە وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکاردەکانی 'نەورۆز پیرۆز بێت' رازێنراونەتەوە.

دانیشتوانی ناوچەکە بە جۆش و خرۆشەوە چاوەڕوانی نەورۆزن.

هـ . ب