'تەنها یەکگرتووی هێزەکان لە سوریا دەتوانێت چارەسەرێکی بەهێز بێنێتە ئاراوە'

هاوسەرۆکی نوسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە حەسەن محمەد عەلی، باسی لە قەیرانەکانی سوریا کرد و ئاماژەی بەوەدا؛ تەنها یەکگرتووی هێزەکان لە سوریا دەتوانێت چارەسەرێکی بە هێز بێنێتە ئاراوە.

وێڕایی ئەوەی شۆڕشی سوریا چەندین قۆناغی تێپەڕاند، بەڵام دەیتوانی چەندین پێشکەوتن لە بواری سیاسی، ڕێکخستن و بەڕێوەبەری ئەنجام بدات. گەل لە دژی هەموو هێرشەکان وەستایەوە و بە ئەرکی هەرە مەزنی خۆی بە گەیاندنی دەنگی شۆڕش بە هەموو جێگایەک سەرقاڵبوو.

هاوسەرۆکی نوسینگەی پەیوەندیییەکانی ئەنجومەنی سوریایی دیموکراتیک (مەسەدە) حەسەن محمەد عەلی  دەربارەی قەیرانەکانی سوریا و چارەسەرییەکانی ئەو قەیرانانە بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەیکرد.

محەمەد عەلی باسی لەوەکرد سوریا بە چەندین قەیراندا تێپەڕیوە و وتی: "گەلی سوریا لە سەرەتای شۆڕشەکەیاندا داوای دۆزی ئازادی، ماف، یەکسانی و هاسەونگیان دەکرد، بەڵام لەبەر توندوتیژی حکومەتی شام و دەستێوەردانی دەرکی، ئەو خواستانی شۆڕش وەرگەڕا بۆ ڕێگەیەکی بەرتەسکتر و قەیرانەکانی سوریایی زیاترکرد."

'سەرهەڵدانی قامیشلۆ پێگەی بنەڕەتی شۆشە'

محەمەد عەلی، باسی لە سەرهەڵدانی قامیشلۆ کرد و بەم شێوەیە لە قسەکانی بەردەوام بوو: "وەڵامدانەوەی جڤاکی لە بەرامبەر حکومەتی دەسەڵاتدار، لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤دا، بووە پێگەی بنەڕەتی شۆڕش. هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕێگەی خۆڕێکخستنەوە، خاوەندارییان لە شۆڕشکرد. ئەم شۆڕشە ڕێگەی یەکێتی گەلان و یەکسانی کردەوە. هەڵبەتە کۆمەڵێک کەمکوڕتیش چێ بوون.

'پێویستی بە یەکگرتووی هەیە'

نیشانەی ئەمەش ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ چارەسەرکرنی قەیرانەکانی سوریا، هێزە سیاسیەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان نەخشە ڕێگایەکی چارەسەری بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران و دەستپێکردنی دیالۆگی سیاسی دەکێشن. وەک مەسەدە باوەڕەمان بە یەکگرتووی هێزەکانی سوریا هەیە، بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانەکانی سوریا. تەنها هێزەکانی سوریا دەتوانن قەیرانەکانی سوریا چارەسەربکەن."

لە کۆتایی قسەکانیدا محمەد عەلی ئاماژەی بەوەدا پێویستی بنەڕەتی سوریا یەکڕیزی و یەکگرتووییە و وتی: "هێزەکانی سوریا پێویستیان بە یەکگرتووی هەیە. بەبێ ئەوەی دەستوەردانی دەرەکی بکرێت، ئەنجومەنی سوریایی دیموکراتیک بووە بە بازنەیەک و هەموو گەلای پێکەوە گرێداوە."