١٨ رۆژنامەنووس لە ئێران دەستگیرکراون
دوای کوشتنی ژینا ئەمینی ١٨ ڕۆژنامەنووس لە لایەن رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
دوای کوشتنی ژینا ئەمینی ١٨ ڕۆژنامەنووس لە لایەن رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
ناوەندی داكۆكیکردن لە رۆژنامەنوسان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تائێستا ١٨ رۆژنامەنوس لە ئێران دەستگیركراون.
ناوەندی داكۆكیکردن لە رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێواران لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا زۆرێک لە ڕۆژنامەنوسان دەستگیرکراون، بەبێ ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبێت و هیچ لێدوانێک سەبارەت بە تۆمەتەکان بدەن.
چالاکی ناڕەزایی لە ١٦ی ئەیلەل بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە تاران لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستی پێکرد.
بە حسێن رۆناهی پارێزەری مافی مرۆڤیشەوە هەزاران کەس دەستگیر کراون.
رێكخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور كاردانەوەی بەرامبەر بەئامانجكردنی رۆژنامەنوسان و رێگریكردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک ئینستاگرام و واتسئەپ نیشاندا رایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی ئێران پەیامێكی روون دەنێرن: نابێت هیچ زانیارییەكی پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەكانەوە بڵاوبكرێتەوە". "
ف.ق