٣ پەرلەمانتاری جەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە

پەرلەمانتارانی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە) محەمەد عەلی چەلەبی، حوسێن عەونی ئاکسۆی و ئۆزجان ئۆزەل لە حیزبەکەیان کشانەوە.

محەمەد عەلی چەلەبی پەرلەمانتاری ئیزمیری جەهەپە، حوسێن عەونی ئاکسۆی پەرلەمانتاری کاربوکی جەهەپە و ئۆزجان ئۆزەل پەرلەمانتاری یالۆڤای جەهەپە،  لە ژووری کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکانی پەرلەمانی تورکیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیان رێکخست و رایانگەیاند، دەستیان لە جەهەپە کێشاوەتەوە.

بەوەش ژمارەی پەرلەمانتارانی جەهەپە لە ١٣٨ پەرلەمانتارەوە بووە بە ١٣٥ پەرلەمانتار.

ژ.ت