٦ پارتی سیاسی: بەرگری لە هەدەپە دەکەین

٦ پارتی سیاسی ئاماژەیان بە هێرشی سەر هەدەپەدا و وتیان، " کەس گۆمان نەکات، لە بەرانبەر هەموو لایەک بەرگری لە هەدەپە دەکەین."

دەبەپە، پارتی شۆڕشگێر، ئەسەپە، سۆداپ، سیەکەپە و پارتی چەپی سەوز لەبارەی هێرشەکانی سەر هەدەپە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هێرشەکەی سەر ناوەندی گشتی هەدەپە لە ئەنقەرە، دوژمنایەتی ئاکەپە و مەهەپەی لەدژی دیموکراسی، گەل و نادادپەروری و بێئەخلاقی ئەو دەسەڵاتەی جارێکی دیکە راخیستە بەرچاو.

'هەدەپە گەورەترین بەربەستە لەدژی فاشیزم'

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئەم هێرشەکە پیلانێکی نوێیە لەدژی هەدەپە." و ئامانجەکەشی بێدەنگکردنی هەدەپەیە، هەوڵدانە بۆ چەوساندنەوەی ئیرادەی رێکخستنی گەلی کورد، رەنجدەر و گەنجان و ژنان و ژێردەستەکان."

هەروەها باسی ئەوەکراوە کە دەسەلات بە داخستنی هەدەپە دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت. هەدەپە لەبەرانبەر فاشیزم و لەبەرانبەر تێکدانی ژیانی کۆمەڵایەتی رێگرە و بەندێکی بەهێزە.

بەم هۆیەوە هێرشی پیلانبۆداڕێژراو لەسەر هەدەپە هەیە و بەم هۆیەوە هەموو دیموکراسیخوازان، ئەوانەی ئاشتی و ئازادیان دەوێت، ژێردەستەکان، گەلان و ئایینەکان لەژێر فشار و زوڵمدان. هەڕەشەی پۆلیسیش لە ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، نیشانەی توندوتیژی پیاو – دەوڵەتە و نیشانەی دوژمنایەتی ئاکەپە و مەهەپەیە لەگەڵ ژن.

پاراستنی هەدەپە شەرتی دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی و یەکسانیە. بۆیەش پێویستە هێزە دیموکراتەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی سەر هەدەپە هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت و مافی هەدەپە کە سیاسەت بکات.

بە ناوی دەبەپە، پارتی شۆڕشگێر، ئەسەپە، سۆداپ، سیەکەپە و پارتی چەپی سەوز، ئێمە ئەم هێرشو پیلانگێریەی دژی هەدەپە لەدژی خۆمان دەبینین. تێکشکاندنی هێرشەکان ئەرکی هاوبەشی هەموومانە. کەس گۆمانی نەبێت، بە هەموو هێزمان بەرگری لە هەدەپە دەکەین."

ف.ق