باج سه‌ندنی ناتۆ: سوید هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیای په‌سه‌ند كرد

دوای ئه‌و سه‌رانه‌وه‌رگرتن و سات و سه‌ودایه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر ناتۆ كردی، سوید ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی شه‌ڕی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ په‌سه‌ند كرد.

ده‌وڵه‌تی تورك به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ئه‌ندامبوونی سوید له‌ ناتۆ چه‌ند مه‌رجی دانابوو.

یه‌ك له‌و مه‌رجانه‌ش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی چه‌ك بوو. سه‌رباری كاردانه‌وه‌ی توندی رای گشتییش، حكومه‌تی سوید ملی بۆ سه‌رانه‌سه‌ندنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته‌ی په‌سه‌ند كرد.

ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی له‌ پرسی هه‌نارده‌ی سه‌ربازین له‌ باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ لێدوانیان داوه‌.

هـ . ب