بەهۆی هەواڵی داشتان و بیلگین لێپێچینەوە لە T24و رۆژنامەوان سەیهان ئاڤشار دەکرێت
بەهۆی بڵاوکردنەوەی ' هەواڵی رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە سوریا کوژران' هەریەک لە T24 و رۆژنامەوان سەیهان ئاڤشار دۆسیەی لێپێچینەوە لە دژیان کرایەوە.
بەهۆی بڵاوکردنەوەی ' هەواڵی رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە سوریا کوژران' هەریەک لە T24 و رۆژنامەوان سەیهان ئاڤشار دۆسیەی لێپێچینەوە لە دژیان کرایەوە.
سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک بە ناونیشانی 'رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە سوریا کوژران' کە لە T24 بڵاوکرایەوە و هەروەها بە هۆی ئەوەی رۆژنامەوان سەیهان ئاڤشار هەمان هەواڵی لە میدیای دیجیتاڵی خۆی بڵاوکردووەتەوە، داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئیستەنبوڵ بە بانگەشەی 'پرۆپاگەندەی رێکخستن' و 'بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکارانە' دەستی بە لێپرسینەوە کرد.
رۆژنامەوان سەیهان ئاڤشار لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بەو هەنگاوە رایگەیاندووە، "ئایا بۆ ئەوەی مرۆڤ داکۆکی لە مافی مرۆڤەکان بکات، دەبێت مەرجەکەی ئەوە بێت کە ئەو مرۆڤە وەک ئێمە بیر بکاتەوە، وەک ئێمە کاری رۆژنامەوانی بکات؟ ئێمە بە گوێرەی چی و بە گوێرەی کێ تیرۆریستین؟ ئێمە چەندە زوو ئەو قسانە قەبوڵ دەکەین. مەگەر روانگەی ئێمە و سینان ئاتەش یەکێکە ئەگەر ئێمە خاوەنداری لێبکەین؟ یان رۆژنامەوانێک کە هەرگیز روانگەمان یەکناگرێتەوە کاتێک کوژرا، ئێمە چی بکەین؟ ئێمە بێدەنگ بین؟ ئایا عەقڵیەت و بیرکردنەوەی ئێمە بەرامبەر دادپەروەری و راستی بە گوێرەی شوێن و هەڵوێستی مرۆڤەکان دەبێت بگۆڕدرێت؟ بەداخەوە بۆ هەموومان.. دوێنێ دوو رۆژنامەوان کە خەڵکی ئەم خاکە بوون و تیایدا گەورەبوون بە درۆنی هێرشبەر کوژران... کاتێک ئەوان دەکوژرێن ئێمە بێدەنگ بین، ئەگەر بێدەنگ بین ئێمە بچوک دەبینەوە".