بە دیمەن

شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان لە بروکسل شەرمەزار کرا

لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین شەرمەزار کرا.

بە ئامانجی شەرمەزار کردنی بەلژیکا کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکییەکە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی بروکسل بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی کوردان بەڕێوەچوو، وێنەی شەهیدانی پاریس و دوو ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکە هەڵگیرا.

لە چالاکییەکەدا بە زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، ڕاگەیاندرا شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان تاوانێکی مەزنە، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی بەرژەوەندییە قێزەونەکانیان بەرامبەر ئەم تاوانانە بێدەنگن، گوترا: "تورکیا و چەتەکانی لەبەرچاوی جیهان جلوبەرگی هەر داعشن و جلەکانیان گۆڕیوە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا، بەمەش دەیانەوێت تۆڵەی شکستی داعش لە ڕۆژئاوا بکەنەوە".

بانگەواز لە تەواوی گەلی کورد و دۆستەکانیان کرا، بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن.

سەرەڕای باران و سەرما، چالاکییەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو، درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بکوژ ئەردۆگان" و "تیرۆریست تورکیا" و "شەهید نامرن" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.