"ئێمە بۆ هاوکاری مرۆیی ڕۆشتین، دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەرمان"
سەرۆکی مەجلیسی ڕیشسپیانی تەل بەراک بونیان حەسنەوی جەدوح کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوو ڕایگەیاند بۆ هاوکاری مرۆیی ڕۆشتوون و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج.
سەرۆکی مەجلیسی ڕیشسپیانی تەل بەراک بونیان حەسنەوی جەدوح کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوو ڕایگەیاند بۆ هاوکاری مرۆیی ڕۆشتوون و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج.
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی هۆل_تەل بەراک لە کانتۆنی جەزیرە ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و ٣ هاولاتی شەهیدبوون و هاوڵاتیەک برینداربوو. بریندارەکە سەرۆکی مەجلیسی ڕیشسپیانی تەل بەراک بونیان حەسنەوی جەدوح بوو.
جەدوح لە نەخۆشخانە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار کرد، گوتی: "کاتێک کۆمیتەیەکی مەجلیسی ڕیشسپیان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری ڕوویانکردە گوندەکانی چیای کەوکەبە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کرد".
ئاماژەی بەوە کرد بۆ فەراهەمکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ هاوڵاتیان لەوێ بوون، گوتی: "چووینە گوندەکانی چیای کەوکەبە، فڕۆکەکان ئێمەیان کردە ئامانج، ئۆتۆمبیلەکە تەقییەوە و هاوکارانم شەهیدبوون و من برینداربووم".
بونیان ئاماژەی بەوە کرد ئامانج لەم هێرشانە ترس خستنە دڵی هاوڵاتیانە و نانەوەی پشێوییە، جەختی کردەوە باجەکەی هەرچی بێت لە هاوکاریکردن بەردەوام دەبن.
دووپاتی کردەوە، برینەکەی سووکە و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت، سوپاسی تیمەکانی نەخۆشخانەی کرد، جەختی کردەوە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی دانیشتووان.