لە عاموودا و کۆبانێ چالاکییەکان بۆ خاوەندارێتیکردن لە قەسەدە
خەڵکی عامودا سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بانگەوازی یەکێتییان کرد. لە کۆبانێش ژنانی گەنج بانگەوازی پشتگیرییان بۆ قەسەدە کرد.
خەڵکی عامودا سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بانگەوازی یەکێتییان کرد. لە کۆبانێش ژنانی گەنج بانگەوازی پشتگیرییان بۆ قەسەدە کرد.
لە عامودا هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەرمەزارکرا و سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە کرا. بۆ یەکێتی بانگەواز لە هێزە سیاسییەکانی کورد کرا.
دانیشتوانی شاری عامودا و گوندەوارانی بە ڕێپێوانێک هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر هەرێم شەرمەزارکرا و پشتگیرییان بۆ قەسەدە دەربڕی.
دانیشتوان لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە، بە هەڵدانی ئاڵای قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری، ئاڵای سووریا و بە دانانی پانکارتی "لە دژی داگیرکاری یەکگرتووبین"، "نا بۆ داگیرکاری"، "قەسەدە هێزی ئێمەیە"، "بژی برایەتی گەلان"، "بژی یەکێتی کورد، عەرەب و سریان" و "بژی یەکێتی گەلی کورد" دەست بە ڕێپێوانکرا.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "هەموومان قەسەدەین" و "قەسەدە هیوامانە" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوان لە گۆڕەپانی شەهید جیهان سەکنی و خولەکێک ڕێزگیرا و پاشان ئەندامی دەستپێشخەری گەل مەزهەر شێخۆ قسەی کرد و ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پیرۆزکرد.
مەزهەر شێخۆ گوتی: "بە قۆناغێکی نوێدا تێپەڕ دەبین، دەبێت یەکێتی کورد دابمەزرێت کە مافەکانمان لە سووریای نوێ ناوەندی مسۆگەر بکەین. دەبێت بە ڕێگەی یەکێتی پارتە سیاسییەکانی کورد دەستکەوتەکان کە بە خوێنی شەهیدان بە دەست هێنراوە بپارێزین".
ڕێپێوان بە دروشم کۆتایی هات.
پەیامی ژنانی گەنج
یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی فورات دەربارەی بانگەوازی سەفەربەرییەکەی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە. ڕاگەیاندراوەکە لە ناوەندی یەکێتی ژنانی گەنج لە شارۆچکەی کۆبانێ لە لایەن ئەندامی یەکێتی ئیسلام ئیبراهیم خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیانداراوەکەدا گوترا: "وەک ژنانی گەنجی کۆبانێ پشتگیری شەڕڤانەکانمان و قەسەدە دەکەین. هێج کاتێک دەستبەرداری خاکەکەمان نابین، لە تەنیشت شەڕڤانەکانمان تێکۆشان بکەین و بەرخۆدان بکەین. چۆن چەتەکانی داعشمان لە کۆبانێ تێکشکاند، جارێکی تر چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ تێکدەشکێنین".
یەکێتی ژنانی گەنج لە کۆتایی ڕاگەیاندرەکەدا گوتی: "ئێمەی ژنانی گەنج هەمووکات ئامادەین بەرخۆدان بکەین و بە بەردەوامی لە تەنیشت شەڕڤانانی خۆمان تێبکۆشین".
چالاکییەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.