لە مێڵبۆرن کوردان و دۆستەکانیان داگیرکارییان شەرمەزار کرد
لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا، کوردان و دۆستەکانیان هێرشە داگیرکاریییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.
لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا، کوردان و دۆستەکانیان هێرشە داگیرکاریییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.
گرووپی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا و کوردانی شاری مێلبۆرن دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا ناڕەزایەتییان پیشان دا.
هاوسەرۆکی ناڤ_کورد مەحمود قارەمان شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتانی شەرمەزارکرد، گوتی: "دەوڵەتی فاشیستی تورک جارێکی تر ڕووی قڕکەری خۆی نیشان دا. هەردەم دەبینە دەنگی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا".
لە گرووپی (Australia for Kurdistan) فیۆن سکیۆتیس و سوی بۆڵتۆن قسەیان کرد.
جەختکرایەوە دەبێت مرۆڤایەتی پشتیوانی گەلی کورد بکات و قوربانیدانی کوردان لە ڕۆژئاوا دژی داعش لەبیر نەکرێت، گوترا: "دەبێت لەبیری نەکەین هەتەشە ڕێکخراوێکی چۆنە و پێشتر چی کردووە.
پێویستە گەل و حکومەتی ئوسترالیا پشتگیری ڕۆژئاوا بکەن، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین، تا بتوانین پشتگیری ڕۆژئاوا بکەین".