بەرخۆدانی میکس: قەیوم تاڵانییە، بەرخۆدان ژیانە
چالاکی ئێشکگری لە میکس لە سێەهەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە و لە دژی سەپاندی قەیوم ڕێپێوانێک بە درووشمی "قەیوم تاڵانییە، بەرخۆدان ژیانە" ئەنجامدرا.
چالاکی ئێشکگری لە میکس لە سێەهەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە و لە دژی سەپاندی قەیوم ڕێپێوانێک بە درووشمی "قەیوم تاڵانییە، بەرخۆدان ژیانە" ئەنجامدرا.
دوای ئەوەی لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا قەیوم بەسەر شارەوانی میکسدا سەپێندرا، بۆ ناڕەزایەتی دەڕبرین لە دژی قەیوم سێ ڕۆژە بەرخۆدان بە چالاکی ئێشکگری بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا وێڕای ئامادەبوونی گەل، نوێنەر و پەڕلەمانتاری پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنە مەدەنییەکان ئامادەن.
لە بەردەوامی چالاکییەکەدا ئەمڕۆ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بە درووشمی "قەیوم تاڵانییە، بەرخۆدان ژیان" جەماوەری گەل لە پێش بینای ڕێکخستنی ناوچەی میکسی دەم پارتییەوە تا بەردەم شارەوانی ڕێپێوانیان ئەنجامدا. دواتر گەل و نوێنەرانی گەل قسەیانکرد و سەپاندی قەویمیان شەرمەزار کرد.
شەرمەزارکردنی دەسەڵاتداری سیستەمی سەپاندی قەیوم
ئایڤاز حازری هاوسەرۆکی شارەوانی میکس: مێژوومان بەرخۆدانە، لە دژی هەموو هەڕەشەکانی دەسەڵاتداری دەوستینەوە و لەسەر مافەکانمان سوورین.
نەباهەت بەنەکی هاوسەرۆکی شارەوانی میکس: بە تێکۆشانمان ئیرادەی گەل وەردەگریینەوە، قەیوم بۆ تاڵانییە نەک بۆ خزمەتکردنی گەل.
مەحمود دینداری پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان: دەسەڵاتداری بەرگەی ئیرادەی دیموکراسییانەی گەل ناگرێت، بۆیە وڵاتی توشی قەیران کردووە و میکسیش یەکێکە لەو جێگانە.
گوڵشەن کوڕتی هاوسەرۆکی دەم پارتی میکس: سەپاندی قەیوم تۆڵەکردنەوەیە لە ئیرادەی گەلی کورد. ماوەی ٢٢ ساڵە دەسەڵاتداری ئاکەپە جگە لە تاڵانی و شەڕ چیتری کردووە؟ بە سەپاندی قەیوم دەیەوێت خۆی لە شکستەکانی ڕزگار بکات.