بەسێ هۆزات لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا قسەیکرد و پەیوەست بە لێدوانی وەزارەتی دادی تورک گوتی، قسەیەکی ناجددییە کە گوتووبووی، 'پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ڕێکارەکان نابێت بە دیمەن بێت'. بەسێ گوتی، "بە توندی ئەم نزیکایەتییە ڕەتدەکەینەوە، ڕەخنەی دەکەین و بە هیچ جۆرێک قبوڵی ناکەین."
بەسێ هۆزات ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و گوتی، "داخۆ ئێو یارییەک دەگێڕن، دەتانەوێ چی بکەن؟ چ هەڵسەنگاندێک بۆ قسەکانی خۆتان لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دەیکەن؟ دەڵێن ڕاگەیاندرا و لێدوانی بە دیمەن بە گوێرەی یاساکان نییە، بۆمەگەر لێدوان و پەیامی نوسراو بە گوێرەی یاسایە؟ چۆن ئەمە دەبێت؟ بۆ مەگەر درووستە ڕێبەر ئاپۆ لەنێو باروودۆخی گۆشەگیریدا پەیام بدات؟ کاریگەری پەیام و بانگەوازییەک کە لە نێو گۆشەگیرییدا بدرێت دەبێت چی بێت؟ لە وەزارەتی داد دەپرسم، بانگەوازی و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو هەلومەرجی گۆشەگیرییدا بە لەگەڵ یاسادا دێتەوە یان نا؟ با وەڵامی ئەمە بداتەوە."
بەسێ هۆزات دەستنیشانیکرد بۆ لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەبێت دەستبەجێ گۆڕانکاری پێویستی یاسایی بکرێت و گوتی: " دەبێت بارودۆخی گۆشەگیرکراوی ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕدرێت، گۆڕانێک بۆ باشکردن بێت. دەبێت بەتەواوەتی گۆشەگیری لاببرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت. لەناو هەلومەرجی ئازاد و گونجاوی کاردا بتوانێت بە ڕۆڵی خۆی هەستێت، هەوڵبدات، پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتیکی دامەزرێنێ و بەم شێوەیە بێت. گەر وانەبێ دەبێت چۆن بێ؟"
هەڵسەنگاندنەکانی بەسێ هۆزات بەم شێوەیە:
"سەرەتا هێزە پیلانگێڕەکان بە نەفرەت و شەرمەزار دەکەم. ڕێز و سڵاو لە تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەکەم. لە کەسێتی شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" و هاوڕێ ڤیان سۆراندا بە ڕێز و حورمەتەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش بیردێنمەوە.
لەمرۆشدا لە دژی پیلانگێڕی و سیاسەتە قڕکارییەکانی سەر گەلی کورددا شەهیدات دەکەوێتەوە. تێکۆشانی بەردەوام و مەزن لە ئارادایە. لەم دوایانەدا هاوڕێ نەسرین ئامەد فەرماندەی یەژا ستار بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. بەڕاستی هاوڕێییەکی زۆر هێژا بوو. لە بواری بە سووپابوونی ژناندا هەوڵێکی بێهاوتای دا. هاوڕێیەکی بوێر بوو.
هەروەها شەڕ لە قۆناغێکی سەخت و دژواردایە؛ هەرخۆی شەڕێکی سەخت لە ئارادایە و بەردەوامە. هێرشەکان هەیە و لە بەرانبەردا بەرخۆدانی بێهاوتاش بەڕێوەدەبرێت. لەم شەڕە سەختەدا شەهادەت دەکەوێتەوە. هاوڕێیانمان دەلال و زیلان شەهید بوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دوایەیدا شەهادەت کەوتەوە، ناوی ئەو هەڤاڵانەی شەهید بوونە هێشتا ئاشکرا نەکراوە.
هەڵبەتە زیاندانی دووژمنیش زۆر زۆرە. بەتایبەت لەم هێرش و چالاکییانەی ئەم دوایەدا گورزی کوشندەیان خوارد. تێکۆشان و بەرخۆدان لەدژی پیلانگێڕی بەشێوەیەکی بەردەوام بەڕێوەدەبرێت. وەک بەرخۆدانی گەل و گەریلا بەردەوامە. بەرخۆدانێکی بێ ناوبڕە و ماوەی ٢٦ ساڵە بە بەشداری دۆستانمان بەردەوامە.
کەوتینە نێو ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی. لە کوردستان و دەرەوەشدا بەشێوەیەکی بەهێز پیلانگێڕی شەرمەزار کرا. بەشداربوونی ئەمساڵ زۆر جەماوەری بوو. لە هەموو جێگەیەک خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نیشان درا و بە هەزاران ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە. بەم شێوەیە بڕیارداری بەرخۆدان نیشان درا.
دەتوانین بە ئاسوودەی باسی ئەمە بکەین. تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی دژ بە پیلانگێڕی و پیلانگێڕان پەیوەست بە گەلی کوردەوە زانابوون، ئیرادە و بڕیاردارییەکی مەزنی نیشان دا. هەروەها هێزە پیلانگێڕەکان بەرانبەر ئەم تێکۆشانە شکستیان هێنا. پیلانگێڕی تێكشكێندرا و بەتاڵ کرایەوە. بەڕاستی لە ئێستادا سیستەمی قڕکردن و سیاسەتە قڕکارییەکان تێکشکاون. هەرخۆی پیلانگێڕی وەک بەشێک لە سیساتە بەگەڕ خرا و دەیانویست بەم سیاسەتە قڕکارییانە ئەنجامێک دەستخەن.
زۆر بەڕوونی دەیبینین ڕژێم و سیستەمی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست مایەپووچ بووە. ئیدی ئەم سیاسەت و سیستەمە دەرنجامێک بەدەستناهێنێت. ئەمە حەقیقەتەکەیە. بەسایەی تێکۆشانی گەل و دۆست و گەریلا دووژمن تێکشکا. کاریگەرترین هۆکاری تێکشاندنی ئەم سیستەمە قڕکارییە بێگومان تێکۆشان و بەرخۆدانی بێهاوتای ٢٦ ساڵەی ئیمراڵییە. ئەمە گرنگترین بەرخۆدانە.
وەک باسمکرد، لەسایەیی ئەم تێکۆشانەوە بۆهەمیشە حەقیقەتی دووژمن ئاشکرا کرا. بە هەموو جۆرێک حەقیقەتی دەوڵەتی تورک ئاشکرا کرا. لەم بوارەشەدا گەلەکەمان زانبوونێکی مێژووی ناوازەی پەرەپێدا. عەقڵێتی دووژمنی ناسی، هۆشمەندی ئازادی دیاری کرا و بەم هۆشمەندییەوە ڕێگە بەرووی بەهێزبوونی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئازادیدا کرایەوە. ئەم بەهێزبوونەیە وایکرد گەلەکەمان ماوەی ٢٦ ساڵە ئیرادەی بەرخۆدانێکی بەهێز بەڕێوەبەرێت و بەردەوامە. ئەمساڵیش لە بەرزترین ئاستیدا بوو. گۆڕەپانەکان بە هەزاران و ملیۆنان تەنرا بوون. بەڕاستی بێهاوتابوو. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایش بە هەزاران دەڕژانە گۆڕەپانەکانەوە. لە ستراسبۆرگ و هەموو لایەکی ئەورووپا، لە باکووری کوردستانەوە بەرخۆدانی گرنگ و چالاکی گەورە ئەنجام دران و پیلانگێڕی شەرمەزار کرا. بەم هۆکارە دەتوانین زۆر بە ئاسوودەی بڵێین؛ بەڕاستی پیلانگێڕی و پیلانگێڕان شکستیان خوارد. سیاسەتی سەد ساڵەی نکۆڵی و لەناوبردن بەتاڵ کرانەوە و مایەپوچ بوو. هیشتاش جەخت لەم سیاسەتە دەکەنەوە بەڵام بەڕاستی بەتاڵ و پوچ بووەتەوە. هیچ ئیمکانێکی گەڕانەوەی نییە. هەموو گەلی کورد ڕاپەڕیوە و خواستی ئازادی هەیە. گەلێک کە سەری دادەنەوێت و لە بێدەنگیدابێت گەل و کۆمەڵگەیەکی کۆیلەیە. بەڵام گەلی کورد گەلێکی لەم شێوەیە نییە. گەلی کورد لە بەرخۆدان و تێکۆشاندایە. هەموو گەل و کۆمەڵگەیەک چەندە بەرخۆدان بکات ئەوەندە لە ئازادی نزیکەبێتەوە. حەقیقەتی گەلی کورد لەم شێوەیە. بە بەرخۆدانییەوە جوانتر بوو، ئیرادەیەکی بەهێزی بەدەست هێنا و لە ئێستاشادا ئەم حەقیقەتە بەردەوامە. بێگومان دەگات بە ئامانجی سەرکەووتنی.
کۆنفرانسی گەلان
خەباتێکی زۆر گرنگە؛ بەڕاستی ڕەنجێکی مانادار و گرنگە. سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم هەوڵەدان و پیرۆزباییان لێ دەکەم. دەتوانین بڵێین خەباتێکی سەدساڵەیی و هیژا و مانادارە. بڵاوبوونەوەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداریکردنی لە پارادایمی دیموکراتیکی لە لایەن هەموو گەل و کۆمەڵگەکان لە سەرانسەر جیهان؛ لە بەرانبەر کێشەکانی مرۆڤایەتییدا وەک چارەسەر و جێگرەوە پەسەند دەکرێت. گفتوگۆکردن و لێگەڕین و هەوڵدانەکان پەیوەست بە جێبەجێکردن و ڕێکخستنکاری ئەم پارادایمە زۆر گرنگ و هێژایە. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە فکر و پرۆژە و پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ چەندە لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و چۆن لە لایەن مرۆڤایەتییەوە پەسەند کراوە. خەباتێک کە لەنێوان ١٤-١٦ی شوباتدا لە ئەورووپا بە ناونیشانی 'پلاتفۆرمی گەلانی ئەورووپا' ئەنجامدرا، نیشاندەری ئەمەیە.
نیشانیدا کە پاردایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ چەندە بڵاوبووەتەوە و لە لایەن مرۆڤایەتی، جیهان و کۆمەڵگەوە قبوڵ دەکرێت. چەندین بەشی کۆمەڵگە و نوێنەری ڕێکخراوی جیاواز بەشداری ئەم خەباتە بوون؛ ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، ئەکادیمی، تەڤگەرەکانی ژنان، تەڤگەرەکانی ئیکۆلۆژی، چەندین سۆسیالیست و کەس و لایەنی دیموکراتیکی بەشداربوون. بەو مانایەیی بووە خەباتێکی ئەنتەرناسیۆنالیستی. لە سەرانسەری جیهادان ئەو لایەنانەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆیان قبوڵ کردووە بەشداربوون، کە پاراستنی ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری، ئازای ژن و سرووشت دەکەن، لە بەرانبەر تاڵانی سروشت و قڕکردندا لە خەباتدان.
بەم هۆکارە بەشێوەیەکی فرەلایەنە گفتوگۆ لەسەر پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرا. زۆر باشتر شیکرایەوە و تێگەیەندرا و ڕێگەی بۆ درووستبوونی هۆشیارییەکی بەهێز کردەوە. بەڕاستی سیستەمی سەرمایەداری، ئیمپرالیزم و هەژموونگەرای و پارادایمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دووژمنی کۆمەڵگە، مرۆڤایەتی، ژن و سروشتە. لە ئێسادا کۆمەڵگە و مرڤایەتی لە نێو قەیرانێکی گەورەدایە. کێشەکانی کۆمەڵگە لە هەموو ڕوویەکەوە قوڵتربووەتەوە. داڕووخانێکی گەورە لە ئارادایە.
لەسەر کۆمەڵگە وەربەرهەم هێنانێکی گەورە، داڕوخاندنێکی ئەخلاقی و قەیرانێکی گەورە هەیە. لەسەرانسەری جیهاندا کۆمەڵگە، گەلانی بندەست و بەتایبەت ژنان بە دوای چارەسەرییدان بۆ کێشەکانی ئێستا. ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری و دیموکراسییان دەوێت. داوای ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک دەکەن. وەڵامی هەموو ئەو لێگەڕیینانە لای ڕێبەر ئاپۆیە. یەکانگییریەکی بەهێز لەگەڵ فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. لەبەرئەوەی ڕێبەرێتی چارەسەری هەموو ئەمانە پێشکەش دەکات. پەرە بە بەرنامەی چارەسەری جێگرەوە دەدات، پرۆژەیەک پێشدەخات و شێوەیەکی ژیان و سیستەمی دێنێتە ئاراوە. لێرەدا پێویستییەکی مەزن بە فکر و پرۆژەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئەم پەیوەندییدارییە مەزنە بەهۆی ئەم پێویستییەیە. بەم هۆکارە خەباتێکی گرنگ و مانادارە.
لەو ئەنجامنایەکی کە دوای خەباتەکە بڵاوکرایەوە بانگەوازی زۆر گرنگی تێدابوو. دەرنجامی گرنگی لێکەوتەوە. بڕیاردارییەکی گرنگ هەبوو. جێبەجێکردنی ئەمە بەشێوەیەکی بەهێز، بەداوداچوون، مەزنکردن و بەڕێکخستنکاری تێکۆشان؛ بڵاوکردنەوەی ئەم پارادایمە بە هەموو لایەکدا زۆر گرنگە. ئەم خەباتە کە لە ئەنجامی هەڵمەتی جیهانی ئازادییەوە هاتەئاراوە زۆر گرنگە.
سڵاو لەم خەباتانە دەکەم و پیرۆزی دەکەم. دەبێت بەبەردەوامبن. خەباتی لەم جۆرە زۆر گرنگە. دەبێت خەباتی بڵاکردنەوەی پارادایمەکانمان و بەڕێکخستنکردنی درێژە و بەردەوامی هەبێت.
لە ٢٧هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییدا، دەرکەوتنی خەباتێکی لەم جۆرە بووە وەڵامێکی مانادار بە ڕووی پیلانگێڕییدا. نیشانی دا کە پیلانگێڕی چۆن بەتاڵ بووەتەوە. هەوڵیاندا بە پیلانگێڕی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و حەقیقەتەکەنی لەناوبەرن، بەڵام بە پێچەوانەوە فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، هەموو گەلانی جیهان خاوەندارییان لێکرد و وەک نەخشەڕێگە قبوڵ دەکرێت. ڕێگەی هەموو کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی ڕووناک دەکاتەوە. باشترین وەلام لە دژی پیلانگێڕی هەر ئەمەیە. دەبێت بە گوڕەوە بەردەوام بێت.
بەردەوامی هەیە...