دەوڵەتی تورک بناری قەندیلی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بناری قەندیل-یان بوردوومان کرد.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بناری قەندیل-یان بوردوومان کرد.
بە پێی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بناری قەندیل-یان بۆردوومان کرد، هەروەها راگەیەندراوە فڕۆکەی جەنگیی بەنزمی بەسەر ئاسمانی قەندیل و دەڤەری پشدەردا سووڕاونەتەوە.
سەبارەت بە بۆردوومانەکە دڵشێر ئیبراهیم هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ڕاگەیاندووە، لە یەک کاتدا فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی بناری قەندیلدا سووڕاونەتەوە.
هەروەها لەهەمان کاتدا فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە نزمی بە سەر ئاسمانی دەڤەری پشدەردا سووڕاونەتەوە.