دادگای دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوڵاتییەکی کورددا سەپاند

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لە لایەن دادگای دەوڵەتی ئێرانەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی میحراب عەبدوڵا زادە (٢٦ ساڵ)ی خەڵکی شاری ئورمیە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

ئاماژەشی بەوەکردووە، ئەو هاوڵاتییە لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی "بەغی" سزا دراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا میحراب عەبدوڵازادە لە شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا و لە یەکێک لە زییندانە ئەمنییەکانی ئورمیەدا دوای چەند مانگ ئەشکەنجەدران و لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.