دەنیز پۆیراز لە چەند شارێک یادکرایەوە
دەنیز پۆیراز کە ساڵی ٢٠٢١ لە هێرشێکدا بۆ سەر بینای هەدەپە لە ئەزمیر لەلایەن بکوژ ئۆنور گەنجەرەوە شەهیدکرا، لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە ڕحا و مەڵەتی و مێرسین یادکرایەوە.
دەنیز پۆیراز کە ساڵی ٢٠٢١ لە هێرشێکدا بۆ سەر بینای هەدەپە لە ئەزمیر لەلایەن بکوژ ئۆنور گەنجەرەوە شەهیدکرا، لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لە ڕحا و مەڵەتی و مێرسین یادکرایەوە.
ڕحا
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە ڕحا، ڕایگەیاند دەنیز پۆیراز لە هێرشێکی ڕێکخراودا شەهیدکرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە، ئایشە سوروجو ڕایگەیاند بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێ کردووە، تا هێزە تاریکەکەکان ئاشکرا نەکرێن، ناتوانرێت باس لە ئاشتییەکی شکۆمەند و کۆمەڵایەتی بکرێت. دووپاتی کردەوە ئەوان خۆیان لەدەوری بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکدەخەن.
مەڵەتی
ڕێکخستنی دەم پارتی مەڵەتی، چالاکی یادکردنەوەی ئەنجامدا، دووپاتی کردەوە تێکۆشانی دەنیز پۆیراز بەردەوام دەبێت. نوێنەرانی بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکە بوون.
مێرسین
لەبەردەم بینای دەم پارتی مێرسین، چالاکییەک ئەنجامدرا. پانکارتی "دەنیز پۆیراز نەمرە" هەڵگیرا و درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە. هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە، بەدریە کوش گوتی هێرشەکە بەشێک بوو لە فشاری سیستەماتیک.
پەرلەمانتاری دەم پارتی پەریهان کۆجا، ڕایگەیاند ئاشتی ڕاستەقینە بە تێکۆشانی گەل مومکینە و گوتی: "بەڵێن دەدەین بۆ بنیاتنانی ئاشتییەکی شکۆدار".