دەوڵەتی ئێران لە بروکسل شەرمەزارکرا

لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا بە بەشداری هەزاران کەس، کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.

ڕێپێوانەکە لەلایەن رێکخسراوە کوردستانی و ئێرانیەکان رێکخرا. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ژینا ئەمینی، پانکارتی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرایەوە و بێوەستان دروشم وترانەوە.

خۆپیشاندان لە پرۆنی دەستی پێکرد. ژنانی بەلجیکی و ئۆپۆزسیۆنیش پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد.

ڕێپێوانەکە ٣ کیلۆمەتر بەردەوام بوو و لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆتایی هات.

لە قسەکردنەکاندا کە لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشکەش کران، دەوڵەتی ئێران شەرمەزارکرا و داوای وڵاتێککرا کە ژن، ناسنامە جیاوازەکان و گەلان پێکەوە تێیدا ئازاد بژین.

هەروەها راگەیەندرا کە دەوڵەتی ئێران دوژمنی کورد و ئازەی، دوژمنی هەموو پێکهاتەکانە و پێویستە ئەوروپا پشتگیری لە گروپەکانی دژی ئێران بکات.

هەروەها لە چالاکیەکەدا وێنەی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی بەرزکرایەوە کە ٤ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان تیرۆرکرا.

ف.ق