دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول ٢ خوێندکاری زانکۆی بۆغازچیی زیندانیکرد

لەبەردەم زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول پێشەنگایەک کرابوویەوە. بە پاساوی ئەوەى "وێنەى کەعبەیان فڕێ داوەتە سەر زەوی" ژمارەیەک خوێندکار دەستگیرکران و دادگای دەوڵەتی تورک سزای زیندانیکردنی بەسەر ٢ خوێندکاریاندا سەپاند.

خوێندکاران د.د ، س.ن.ب، ر.ئۆ و س.ج.و دەستگیرکرابوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرابوو. خوێندکار ر.ئۆ دوای وەرگرتنی وتە لە ئاسایش ئازاد کرا، خوێندکارانی تر رەوانەى دادگا کران و لە دادگا سزای زیندانیکردن بەسەر ٢ خوێندکاریاندا سەپێنرا.

ژ.ت