دیداری نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و داودئۆغڵو دەستیپێکرد

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆلای پارتە سیاسیەکان، لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەوە.

شاندی دەم پارتی دوای ئەوەی لە ئیمراڵی دیداری لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا، دەستی بە سەردانکردنی سەرکردەی پارتە سیاسیەکان کرد.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) سری سورەیا ئۆندەر و پەرلەمانتاری بازنەی وان پەروین بوڵدان و هاسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری مێردین کە قەیوم لە شوێنەکەی دانرا ئەحمەد تورک لە گەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبوونەوە.

شاندی دەم پارتی بەر لە دیدارەکە لە بەردەم ناوەندی گشتیی پارتی گەلەجەک لەلایەن داودئۆغڵو و پەرلەمانتارانی پارتەکەوە پێشوازیان لێکرا. دیدارەکەیان بە شێوەی داخراو بە رووی راگەیاندنەکان بەڕێوەدەچێت.