شاندێک کە بۆ وەرگرتنی تەری ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە دواین پێشهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتییان ڕوماڵ دەکرد لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، دەیانەوێت لە دەروازەی سنووری خابوور تێپەڕن بۆ باشووری کوردستان ٢٤ کاتژمێرە ڕاگیراون.
بنەماڵەکانی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە نێو شاندەکەن، ناڕەزایەتییان بەرانبەر دۆخەکە نیشاندا.
باوکی جیهان بیلگین، نەسیم بیلگین ئاماژەی بەوەکرد کە هەتاوەکو ڕێگە بە تێپەڕبوون دەدەن دەمێننەوە و بانگەوازی هەستیاری لە ڕای گشتی کرد و گوتی: "لە دوێنێ کاتژمێر ٣:٠٠وە ڕێگە نادەن لە سنووری خابوورەوە تێپەڕین. سەرەتا وتیان X-ray خراپبووە و پاشان بە پاساوی 'سیستەم نییە' ڕێگریان لێکرا، شتێکی بەوجۆرە قبوڵ ناکرێت. ڕێگە بدەن کە ئۆتۆمبێلەکانمان لە سنوورەکەوە تێپەڕن. دوو ڕۆژە لێرەین و چاوەڕوانین. تاوەکو تەرمەکانمان وەرنەگرینەوە لێرە دەمێنینەوە. ئەمەی کە دەکرێت کە زوڵم، بە پێی دیپلۆماسی نییە و بڕیارێکی نایاساییە. لە وەزارەتی دەروەوە و ناوخۆ داوادەکەین کە کۆتایی بەم نادادییە بێنێت. ئیتر بەسە دڵی ئێمە دەسوتێنن. ئێمەش هاوڵاتی ئەم وڵاتەین، منداڵەکانمان بێ چەک بوون. کچی من مافناس و لە هەمانکاتدا ڕۆژنامەنووس بوو. دەمانەوێت دەستبەجێ تەرمەکانیان ڕادەستمان بکەن. دەبێت کۆتایی بەم نادادییە بێنن".
'ئەم نادادییە قبوڵ ناکەین'
باوکی نازم داشتان، محەمەد عەلی داشتان بانگەوازی لە دەسەلاتداران کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە کۆتایی بە نایاسایی بێنن وگوتی: "بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانمان هاتینە ئێرە، بەڵام دوو ڕۆژە بە پاساوی جیاواز جیاواز ڕێگەی تێپەڕینمان نادەن. ئەمە سیاسەتی دەستی دەسی پێکردنە. ئەم نادادییە قبوڵ ناکەین. بانگەواز لە ئەنجوومەن، وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوە دەکەین دەستبەجێ تەرماکانمان پێ بدەن. هیچ شتێکی ترمان ناوێت، دەمانەوێت تەرمی منداڵەکانمان وەربگرین و بە خاکیان بسپێرین".