تەرمی فەرماندەیەکی یەپەژە بە مەراسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردرا

تەرمی یەکێک لە فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدانی قەرەقۆزاق بێریتان شۆڕش کە لە ٣ی کانوونی دووەمدا شەهید بوو، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار لە درباسییە بە خاک سپێردرا.

ئەنجوومەنی شەهیدانی شاری درباسییەی کانتۆنی جەزیرە بە مەبەستی بە خاک سپاردنی تەرمی فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) شەهید بێریتان شۆڕش (خالیدە ساڵەح عەبدوڵا) لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودیی گوندی بەرکەڤری شاری درباسییە مەڕاسیم بەڕێوەچوو. بێریتان شۆڕش ( خالیدە ساڵەح عەبدوڵا) کە لە ٣ی کانوونی دووەمدا لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بوو.

لە مەڕاسیمەکەدا بە سەدان دانیشتووی شاری درباسییە و زرگانێ، کۆچبەرانی شاری سرێکانی داگیرکراو، ئەندامی دامەزراوە مەندەییەکان و ئەنجوومەن و تەڤگەرەکانی ژنانی گەنج بەشداربوون.

لە مەڕاسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی واشۆکانی شێخ ئەحمەد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید بێریتان شۆڕش کرد و بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێگەی شەهیدانی دووبارە کردوە.

وتەبێژی یەپەژە روکەسەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجی هێرشەکان لە دژی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ناوبردنی ئیرادەی گەلانە و پڕۆژەی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە.

روکەسەن گوتی: "بەرخۆدانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەپەژە لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین لە مێژووی گەلانی هەرێمەکەدا بەرخۆدانێکی مێژووییە. شەهید بێریتان لەسەر رێگەی خوشک و براکەی کە لە پێناو ڕزگارکردنی وڵات گیانی خۆیان فیدا کرد، بەشدار بوو".

روکەسەن ئەحمەد بەڵێنی بەردەوامی تێکۆشان و درێژە پێدانی ڕێگەی شەهیدانی دووبارە کردوە تاوەکو گەشتن بە سەرکەوتن.

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید بە هەلهەلەی دایکان و دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.