هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

گەنجانی بەرلین چالاکیان بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆ – ژن بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی شۆڕشگێر (تەکۆ ژن)، لە چالاکیەکدا لە ئەلکساندرپلازی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزارکرا و دوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

گەنجان کە لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە، جلێکیان لەبەرکرد کە لەسەر (فری ئۆجالان) نووسرابوو و رایانگەیاند، کاتی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هاتووە.

لە چالاکیەکەدا بێوەستان دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' ، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی بەرخۆدانی زیندانان' بەرزکرایەوە.

لە چالاکیەکەدا لە چوارچێوەی ' نا بۆ گۆشەگیری، فاشیم، داگیرکەری. پێکەوە سەرهەڵدان' چالاکیەکە کاتژمێرێک بەردەوام بوو.

ف.ق