گۆشەگیری لە مارسیلیا و شتوتگارت ئیدانە کرا

گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شارەکانی مارسیلیا و شتوتگارت ئیدانە کرا و داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا و شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد.

مارسیلیا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ بە دروشمی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" چالاکییان بۆ ئیدانە کردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا. گەنجان بۆ چالاکییەکیان لە گۆڕەپانی بیلی دی مای مارسیلیا کۆبوونەوە و دەستیان بە رێپێوان کرد.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەر و لافیتە بە زمانی فەرەنسی بەرزکرابوە و لە سەری نووسرابوو "ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان، پێکەوە راپەڕین".

گەنجان هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەى وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی زیندان" دەوتەوە و رێپێوانەکەیان تاوەکو بەردەم پۆستەخانى بیلی دی مای بەردەوام بوو.

شتوتگارت

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی کەنجی تێکۆشەر (TÊKO-JIN) لە شاری شتوتگارت لە ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی نارەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا.

گەنجان لە ناو ترەنێکی قەرەباڵغ دا ژمارەیەک ئاڵا، کە لەسەری نووسرابوو (کەجەکە) و " Freedom For Ocalan- ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکردەوە و بە زمانی ئەڵمانی راگەیاندراویان خوێندەوە.

لە چالاکییەکەدا سەرنجی هاووڵاتییان بۆ چالاکییەکەیان بە وتنەوەى دروشمەکانی " dirûşmên "Es lebe Ocalan", "Freîheît Fur Ocalan, Frîeden în Kurdistan" و بژی سەرۆک ئاپۆ راکێشایە سەر خۆیان و کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ژ.ت