هەبەدەهە لە توزلا چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی سارا تۆڵهەڵدان و روکەن زەلالی هەبەدەهە لە توزلا چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا کارگەیەک سوتێنرا.

جەنگاوەرانی تیمی سارا تۆڵهەڵدان و روکەن زەلالی هەبەدەهە لەبارەی چالاکیەکەی توزلا ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:

" ٢٦ی ئەیلول لە مەزیتلی مێرسین دوو هەڤاڵی فیداییمان کە شەڕڤانی هەپەگە بوون، هەموو ریگریەکانی دوژمنی فاشیستیان تێکشکاند و هێرشیان کردە سەر ناوەندی پۆلیس. دەسەڵات کە بە بەردەوام دەڵێت ئێمە سەنگەرەکانیان لەناو دەبەین، لەنێو سەنگەرەکانی خۆی گورزی بەردەکەوێت. لە شوێنێک کە دوژمن پێی وابوو زۆر لە ئارامیدایە، کرایە ئامانج.

ئێمە وەک جەنگاوەرانی تیمی سارا تۆڵهەڵدان و روکەن زەلالی هەبەدەهە بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، لە توزلا چالاکی سابۆتاژمان ئەنجامدا.

ئێوارەی ٢٩ی ئەیلولا کاتژمێر ٢٢ لە ئەستەنبوڵ – توزلا کارگەی ریسایکلینی فاشیستەکان کرایە ئامانج و سووتێنرا."

ف.ق