هەدەپە لەگەڵ سیاسەتمەداران و رۆشنبیرانی میسر کۆبوویەوە
دەستەیەک لە ئەندامانی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە، لەگەڵ نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان، ئەکادیمییەکان و پەیامنێرانی میسر لە رێگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوە.
دەستەیەک لە ئەندامانی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە، لەگەڵ نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان، ئەکادیمییەکان و پەیامنێرانی میسر لە رێگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوە.
دەستەیەک لە ئەندامانی هەدەپە، کە میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپەیان لە ناودا بوو و پێکهاتبوو لە، تولای هاتیمئۆگیولاری ئۆروچ و گوڵستان کۆچیت هاووتەبێژانی ئەنجوومەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەدەپە و بەرەکەت کار لەگەڵ نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان، ئەکادیمیەکان و پەیامنێرانی میسر لە رێگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوە.
سانجار لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، شەڕ، توندوتیژی و هەژاری زیادیان کردووە و شیکاریشی بۆ دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد.
سانجار باسی لە پێشنیازەکانی هەدەپە بۆ ئاشتی و دیموکراسی کرد. وتیشی، هەوڵ دەدەن لەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵا تی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و لەگەڵ چەوساوەکاندا هێڵێکی هاوبەشی تێکۆشان دروست بکەن. تەنها بە هێڵی ئاشتی و دیموکراسی دەتوانرێت هەرێمەکە بەرەو پێش ببرێت.
ژ.ت