ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هێزەکانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هێرش بە فڕۆکەی جەنگی؛
لە ١٠ی ئادار ٢ جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف و گۆشین لە هەرێمی خواکوڕک، هەروەها گۆڕەپانەکانی گرگاشێ، دێرەشە، حەوتتەباخ، یەکماڵ، دەشتی کافیا، شاخی زەنگلی هەرێمی گارە، ٨ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی هەرێمی مەتینا، ١ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی گۆرەپانی بەرخۆدانی هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ١ جار؛ بە گشتی ١٢ جار گۆڕەپانەکان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە ١١ی ئادار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، سینینێ و گۆشینێ لە هەرێمی گارە ٣ جار هێرشی کراوەتە سەر؛ بە گشتی ٦جار گۆڕەپانەکان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
هێرشەکان بە چەکی قورس و تۆپ هاوێژ؛
لە ٩ی ئادار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زین، کەندەکۆلای هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی شاخی زەنگل، زێڤکێ، دێرەشە، گرگاش، سپیندار، مژە لە هەرێمی گارە ٥٢ جار بوردوومان کران، هەروەها گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازێ، بێشیلی هەرێمی مەتینا، ٦٣ جار و گۆڕەپانەکانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٢٠٦ جار ؛ بە گشتی ٣٢٩ جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن هەرێمەکان تۆپباران کراون.
لە ١٠ی ئاداردا گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان لە هەرێمی خواکوڕک ١ جار و ٥٤ جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان، یەکماڵە، کانی سارکێ، شاخی ڕەشید، دێرەشە، گرگاشێ، مژە لە هەرێمی گارێ بوردوومان کران، هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ٣٣ جار بوردوومان کران، لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٢٥٢ جار ؛ بە گشتی ٣٤٠ جاران بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن تۆپباران کران.
لە ١١ی ئادار گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆسینی هەرێمی خاکورک ٢ جار و گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینای هەرێمی مەتینا ٧ جاران؛ بە گشتی ٩ جار گۆرەپانەکان بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن تۆپباران کراون."