لە ئامەدا پرسەی گەریلای یەژا ستار پەلدا دۆگری دانرا

لە ئامەد بۆ گەریلای یەژا ستار شەهید پەلدا دۆگری کە لە باشووری کورستان شەهید بوو، مەراسیمی پرسەی سەرساغی دانرا.

پرسەی شەهید پەلدا

بۆ گەریلای یەژا ستار پەلدا دۆگری (ساریا لۆرین) کە لە ٢٥ی تشرینی دوومی ٢٠١٩  لە باشووری کوردستان شەهید بوو، لە هۆڵی پرسەی فارقین پرسە دانرا و هاوڵاتییانی شارەکە بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر بە مەبەستی دەربڕینی سەرساغی سەردانی پرسەکەیان کرد.

هەروەها لەگەڵ بەشداربوونی هاوڵاتییاندا ئەندام و نوێنەرانی پارتی سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانیش سەردانی پرسەکەیان کرد.

لە پرسەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهید پەلدا کرا، پرسەکە سبەینێش بەردەوام دەبێت.