لە حەسەکە دژی کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان ڕێپێوان ئەنجامدرا

کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە شارە کەناراوەکانی سوریا لە حەسەکە بە ڕێپێوانێکی جەماوەر شەرمەزارکرا.

سەدان کەس لە خۆپیشاندانەکەی حەسەکە بەشداربوون و وێنەی قوربانیانیان بەرزکردەوە، پانکارتی "گەل و پێکهاتەکانی حەسەکە کۆمەڵکوژی گەلەکەمان لە کەناراوەکانی سوریا شەرمەزار دەکەن" هەڵگیرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی کۆنگرەی ستار بەیان خەلیل لە خۆپیشاندانەکە قسەی کرد، دەربارەی کۆمەڵکوژییەکە گوتی: "تاوانی نامرۆڤانە و نائەخلاقین، دژی هەموو بەها ئایینی و مرۆڤایەتییەکانن".

بەیان خەلیل بانگەوازی لە ڕێکخراوەکان کرد ئەم تاوانانە ڕابگرن، ئەگەر نا ئەم پێشێلکارییانە لە تەواوی سوریا زیاتر دەبن.

بە ناوی پێکهاتەکانی حەسەکە، فەرحان داود ئاماژەی بەوە کرد لە هەرێمە داگیرکارییەکانی ژێردەستی دەوڵەتی تورک، وەک سەرێکانی و عەفرین هێشتا پێشێلکاری بەردەوامە.

داود ڕایگەیاند ئەوەی لە کەناراوەکانی سوریا ڕوودەدەن درێژەی کۆمەڵکوژییەکانی عەفرین و سەرێکانییە، گوتی: "ئەم کۆمەڵکوژییە بە پشتگیری ڕاستەوخۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکرێن".

داود بانگەوازی کرد بۆ یەکڕیزی پێکهاتەکانی سوریا و دوورکەوتنەوە لە مەزهەبگەرایی و نەژادپەرستی.

خۆپیشاندانەکە بە درووشم بۆ یەکڕیزی پێکهاتەکان کۆتایی هات.