کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە لە ئامەد و دێرسیم و ئەنقەرە شەرمەزارکرا

کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان لە سوریا لە ئامەد و دێرسیم و ئەنقەرە شەرمەزارکرا.

لە چالاکییەکانی ئەم سێ شارەدا، بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرا، "کۆمەڵکوژییەکان بوەستێنرێت".

ئامەد: لە گۆڕەپانی شێخ سەعید ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، دەم پارتی و بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون. تێیدا بانگەواز لە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا چیتر بێدەنگ نەبن. هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی کەلتووری پیر سوڵتان عەبدال (PSAKD) ئایفەر ئارتان، تیشکی خستەسەر هاوڵاتیبوونی یەکسان لەنێو سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک، ڕایگەیاند خاوەنداری لە پارادایمی ڕۆژئاوا، ڕێخۆشکەرە بۆ ئازادی.

دێرسیم: پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ڕێپێوانێکی ئەنجامدا. سەدان کەس تا گۆڕەپانی سەید ڕەزا ڕێپێوانیان کرد. پەرلەمانتاری دەم پارتی ئایتەن کۆردو گوتی، عەلەوییەکان بەرامبەر زیهنیەتی یەکپەرست سەر نەوی ناکەن.

ئەنقەرە: هەدەکە و داد و دەم پارتی لە جەمخانەی دایکە فاتمە کۆبوونەوە. هاوسەرۆکی دادی ئەنقەرە، مەلاهات تەکە ئاماژەی کرد بە کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان و ڕایگەیاند دەبێت گۆڕەپانی پێکەوەژیانی عەلەوی و کورد و گەلانی تر، مەزن بکرێت.