جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی شەنۆل ساغالتیجی و ئومید تەکینی هەبەدەهە لە ئیزمیر لەدژی کارگەیەک کە پشتگیری لۆجیستیکی دەدایە سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی تیمی شەنۆل ساغالتیجی و ئومید تەکینی هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" لە پشت بەرەی سوپای داگیرکەری تورکمان خست کە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا و باکور و بەردەوامی بە چالاکیەکانمان دەدەین. ئەوانەی لۆجیستیک بۆ داگیرکەران دابین دەکەن دەکرێنە ئامانج.

هەموو دەزگا، ناوەند و پێشانگایەک کە بۆ سوپای داگیرکەر خواردن و جلوبەرگ ئامادە دەکەن و چەک و جبەخانە دروست دەکەن دەکرێنە ئامانجمان.

ئێمە وەک جەنگاوەرانی شەنۆل ساغالتیجی و ئومێد تەکین، ٢٣ی ئەیلول لە ئیزمیر لەدژی لۆجیستیکی دەوڵەتی تورک چالاکیمان ئەنجامدا.

لە ئیزمیر لەدژی کارگەیەک لە جۆشەک بۆ سوپا دروست دەکات، چالاکیمان ئەنجامدا.

کارگەی ئارمیسی جۆشەک دروستکردن، کارگەیەک کە بۆ سوپای فاشێست پێداویستی دروست دەکات. هەموو هێڵە لۆجیستیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن ئێمەوە دەکرێنە ئامانج. لەنێوانیاندا پێشانگاش هەن.

لە ئەنجامی چالاکیەکەماندا گۆڕەپانێکی ٣٠ هەزار مەتر چوارگۆشە بووە خۆلەمێش و لە ئێستادا کار ناکات.

ئێمە بەرەی پشتی هەموو هێڵە لۆجیستیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەکەینە ئامانج. رێگە نادەین جەلادەکانی گەلەکەمان بە ئازادی بگەڕێن.

بەڵێن بە گەلەکەمان دەکەین کە بە بریاری هاوڕێکانمان شەنگۆل و ئومێد لەسەر رێگەی شۆڕشگیری و سۆسیالیزم بەردەوامی بە چالاکیەکانمان بدەین."

ف.ق