جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی مارکێتی بیم و ئیسمەک چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی مارکێتی بیم و ئیسمەک چالاکیان ئەنجامدا و سڵاویان لە کرێکارە بەرخۆدێرەکان کرد.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی مارکێتی بیم و ئیسمەک چالاکیان ئەنجامدا و سڵاویان لە کرێکارە بەرخۆدێرەکان کرد.
جەنگاوەرانی دەنیز گەزمیشی تەڤگەری شۆڕشگیری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەندامانمان لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ لەدژی مارکێتی ئیسمەک چالاکی بۆمبەیی دەنگ و لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢دا لەدژی کۆگای ریزەمارکێتی بیم لە ناوچەکانی ئەسەنیورت و ئاکچابوراگازی ئەستەنبوڵ ئەنجامداوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
هەر دوو چالاکیەکەمان کە لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدراوە لە کەسایەتی ئەو کرێکارانەی کە گیانیان بەخت کردووە و کرێکارانی کۆگاکان بەرخۆدان دەکەن ئەنجامدراون و سڵاو بۆ هەموو کرێکار و رەنجدەران دەنیرین. بە هەزاران کارکەر بەهۆی ئاسایشی کار بۆ تێچوویەکی زیاد تووشی خاوەنکارەکان نەبن، لەسەر کار گیان لەدەست دەدەن. لەبەرئەوەی گیانی کرێکاران لە گیرفانیان هەرزانترە. ئێدی ئێمەش بەو زمانە قسە دەکەین کە خاوەندارەکانی سەر بە دەوڵەت سیستمێکیان بۆ کۆیلەکردنی کرێکاران و دەوڵەمەندکردنی خۆیان داییانناوە. حساب لەو کەسانە دەپرسین کە زۆڵم لە کرێکاران دەکەن. دروشمی بژی کرێکار و گوندی هەژار کە دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حسێن ئینان دروشمی ئێمەشە.
وەک کرێکار و رەنجدەری گەلان ژێردەستە کە لە ١ی ئایاردا رژانە نێو شەقامەکان، ئێدی کاتی ئەوەیە کە لەدژی فاشیزم هەنگاو بەرەو دواوە نەنێین و تێکۆشانی شۆڕشگێری یەکگرتوو بەهێز بکەین."
ف.ق