دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە چەندین شاردا چالاکییان لە دژی فاشیستەکان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، لە گەورە شارەکانی تورکیادا زنجیرە چالاکییەکیان لە دژی فاشیستەکان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوی دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان تاوەکو دەرپەڕاندنی داگیرکاریی تورک لە کوردستان. هۆشیاریی بەو هێز و لایەنانەش داوە، کە لەسەر خوێنی کورد کاسبی دەکەن و پارە بەدەست دەهێنن.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر چالاکییەکەى رۆژی ٢٨ی نیسان لە کارگەی کەلوپەل و مۆبیلیای بامبی لە ناوچەی لولەبورگاز لە شاری قرق قلە لە ئەستۆ گرت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەم زانیاریانە لەسەر چالاکییەکانی دیکەوە بڵاوکراونەتەوە:

"لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی عوسمان غازیی بورسا چەند شوێنێکی دوژمنانی کورد سوتێنران.

لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢دا ئۆتۆمبێلێکی فاشیستەکان لە کاگیت خانی ئیستەنبول سوتێنرا.

لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ لە بورسا، ئۆتۆمبێلی کەسێکی ئاکەپەیی دوژمنی کوردان سوتێنرا.

لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢دا، لە ناوچەی تاش کۆپروو- ی ناوچەی کاستامۆنو لە گۆڕەپانی ئالاتارلا، ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیستی مەهەپە سوتێنرا.

لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی عوسمان غازیی بورسا ئۆتۆمبێلی کەسێکی ئاکەپەیی دوژمنی کوردان سووتێنرا".

ژ.ت