کۆبوونەوەی گەل لە گیسن: تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، ئاشتی نایەتەدی

لە شاری گیسنی ئەڵمانیا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، ئاشتی نایەتەدی.

بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەبۆنی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە گیسن کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت و ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت قسەی کرد و تیشکی خستەسەر سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی.

زومروت گوتی: "فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، نەوەک بۆ کورد بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەی هیوایە".

زومروت تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "پێویستە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە هەموو جێیەک دەنگ هەڵبڕین".

زومروت گوتی: "ناونیشانی چارەسەر ئۆجالانە. پێویستە گەلی کورد دەستبەجێ ئازاد ببێت، ئەمە بانگەوازێکی کراوەیە بۆ هێزە نێونەتەوەییەکان و تورکیا، پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بێتەدی. کاتێک لەلایەک گۆشەگیرییەکی سەخت بەردەوامە، ئاشتی نایەتەدی. هەڵبەتە دیدار گرنگە. گەلی کورد گرنگی دەدات بە مێزی دانوستان و ئاشتی، بەڵام کاتێک هەلومەرجی گۆشەگیری بەردەوامە ئاشتی نایەتەدی و زەمینەیەکی تەندرووست بۆ پرۆسەکە پێش ناکەوێت".