تولای حاتیمۆ ئۆغڵاری: حکۆمەت لە سیرت کودەتای ئەنجامدا
تولای حاتیمۆ ئۆغڵاری: لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکان ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی: "دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی سەر تشرین کۆتایی پێبێت و ڕایگەیاند؛ حکومەت لە سیرت کودەتای ئەنجامداوە.
تولای حاتیمۆ ئۆغڵاری: لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکان ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی: "دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی سەر تشرین کۆتایی پێبێت و ڕایگەیاند؛ حکومەت لە سیرت کودەتای ئەنجامداوە.
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ئەستەنبوڵ، پانێڵی "شۆڕشی ژنان لە چوارچێوەی شەڕ: ژنان لە ڕۆژاوا ژیانێکی نوێ بنیات دەنێن "ی بەڕێوەبرد. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتیمۆ ئۆغڵاری و خالیدە تورکئۆغڵو وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد. لە هۆڵەکە وێنەی وێرانکارییەکانی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵواسرابوو.
تولای حاتیمۆ ئۆغڵاری لە سەرەتای پانێڵەکەدا قسەی کرد و بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە شارەوانی سیرت کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند، دانانی قەیوم پێشێل کردنی ئیرادەی گەلە و وتی: قەیوم کودەتایەکی سیاسییە. کودەتایە دژی ئیرادەی گەل، پێشێلکردنی مافی هەڵبژاردن و بەربژێرەکانە. لە لایەک باسی ئاشتی دەکەن، لە لایەکی ترەوە دەگرن و دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرن و قەیوم دادەنێن. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. تێکۆشانمان لەدژی سیستەمی خۆسەپێندا بەردەوام دەبێت."
تولای حاتیمۆ ئۆغڵاری سەرنجی خستە سەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگەیاند کە پێشهاتەکان نیشاندەری ئەوەن کە سیستەمی جیهانی لە ناوەڕاستی گۆڕان و گۆڕانکاریدایە و جەختی لە گۆڕانکارییەکانی سوریا کردەوە و ڕایگەیاند کە هێرش دەکرێتە سەر کەسانی سکۆلار، ژنان و کەسانێک کە بە دوای ژیانێکی ئازاددا دەگەڕێن.
تولای ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەزموونی ڕۆژاوا وەک ئەستێرەیەک لەناو شەڕی ناوخۆی سوریادا دەدرەوشێتەوە و وتی: "ئەزموونی ڕۆژاوا بە پێشەنگایەتی ژنان بەرەو پێش دەچێت و ڕووناکییەکە بۆ داهاتوو. مۆدێلی ڕۆژاوا بۆ هەموو ناوچەکە زۆر گرنگە. بەڵام تاریک پەرەستان، هەوڵی لەناوبردنی ئەم مۆدێلە دەدەن. ڕوونە کە ڕۆژاوا لەلایەن چەتەکانی SNA ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە. لە بەنداوی تشرین هونەرمەندان، نووسەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کرانە ئامانج و کوژران. دەبێت دەستبەجێ دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری ئەم هەڵوێستە دوژمن کارانەیە بێت.
ئەگەر بمانەوێت سنوورەکانمان ئەمن بێت، ئەوە تەنها ڕێگای ئاشتی و دیموکراسییە. بەرخۆدانی کۆبانێ نیشانی دا کە دەتوانرێت داعش و شوێنکەوتووانی بیرۆکە تاریکەکان تێکبشکێنرێت. ڕۆژاوا بەرهەمی تێکۆشانی ئەو ژنانەیە کە لە پێناو ئازادیدا گیانی خۆیان بەخت کرد. ڕۆژاوا ڕووناکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە بەرامبەر تاریکی چەتەکانی داعش. ئەوان لە دژی هێرشی ڕەگەزپەرەستی و فاشیستی هێمای پێکەوە ژیانن.
حکومەتی تورکیا و ڕاگەیاندنەکانی گەلانی تورکیا فریو دەدەن، وەکوو بڵێی لە ڕۆژاوا خەڵکی مەدەنی ناژین وەها نیشان دەدات کە لەوێ هەمووان هیزی چەکدارن. لە سوریا تەنها یەک ڕێگای دەربازبوون لە کێشە ناوخۆییەکان هەیە و ئەویش دامەزراندنی ئیدارەیەکی دیموکراتیک کە هەموو گەلان و باوەڕەکان تێدا خاوەن ماف بن دەبێت. مۆدێلی ڕۆژئاوا مۆدێلێکی گونجاو و تاکە چارەسەرە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە. بۆیە گرنگە دەستکەوتەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژاوا بپارێزین و لە بە دەستوورێکی بنەڕەتی دەستکەوتەکان مسۆگەر بکرێن. ئاماژەی بەوەشکرد، تا بتوانین لە تورکیا هەوڵی پشتیوانی دەدەین.