تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، زنار عامودێ، بەخاک سپێردرا
تەرمی زنار عامودێ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک قەسەدە بە مەراسیمێکی شکۆمەند بەخاک سپێردرا.
تەرمی زنار عامودێ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک قەسەدە بە مەراسیمێکی شکۆمەند بەخاک سپێردرا.
بە هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی شاری عامودێ و دەوروبەری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی زنار عامودێ (جوان ئیبراهیم) شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە، کە لە٢٠٢٥/١/٢٧ لە شاری شەداد شەهید بوو، بەشدارییان کرد. هەروەها لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە، ڕەشۆ عامودێ (بەدران دەروێش) کە لە٧ی کانوونی دووەم شەهید بوو و جەنۆ (خدر موراد) کە لە٨ی کانوونی دووەم لە بەرەکانی پێشەوەی بەنداوی تشرین شەهید بوو، ڕاگەیەندرا.
سەرەتا مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە جەواهر عوسمان وتارێکی پێشکەش کرد و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان کرد. جەواهیر عوسمان ئاماژەی بەوەدا کە: "ڕۆڵەکانمان لە بەرەکانی پێشەوەی بەنداوی تشرین بەرخۆدان دەکەن و بۆ هەموو جیهانیان سەلماندووە کە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین مێژوو و دوا ڕۆژمانە."
هەروەها جەواهر عوسمان لە درێژەی قسەکانیدا، بەڵێی بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدانی دوبارە کردەوە و وتی: "هەموو پلانەکانی دوژمنان پووچەڵ دەکەینەوە."
لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی عامودێ، زەلال عامودێ ڕایگەیاند: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت هەرێمەکانمان داگیر بکات، بەڵام بەرخۆدانی گەل و هێزەکانمان هەموو پلانەکانی دوژمنی تێکشکاندووە، لەبەر ئەوە ئێمەین خاوەنی ئەم خاکە.
دوای وتارەکان ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. پاشان تەرمی شەهید زنار عامودێ بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا."