زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە: دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت

زیندانیانی دۆسیەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەبارەت بە گفتوگۆکانی چارەسەری پرسی کورد، داوای ئازادیی جەستەیی و ئەمنیەتی ڕێبەر ئاپۆ-یان کرد."

زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە کە لە زیندانی تەکیرداغی ژمارە ١ی پیتی(ف) زیندانی کراون، سەبارەت بە گفتوگۆە نوێیەکانی چارەسەری پرسی کورد پەیامێکیان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا ڕایگەیەندراوە کە هێزە هەژموونخوازەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووتە گۆڕەپانی شەڕ. هەروەها لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: "ئەو دەستێوەردانانەی لە فەلەستین و کوردستان دەستیپێکرد لە عێراق، ئەفغانستان، لیبی، لوبنان، سوریا و ئێران بەردەوامە و ئەم ناوچانەیان کردووە وێرانە."

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساتەوەختێکی مێژوویی وەهادا یەکگرتنی میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵ زەروورەتێکی گەورەیە و ئەوەی توانای پێکهێنانی ئەم یەکگرتوویەی هەیە ڕێبەر ئاپۆیە. لە درێژەی پەیامەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی گۆشەگیری سەپێنراوە بەسەر ڕێبەر ئاپو کراوە و هاتووە کە ئەگەر ئەم گۆشەگیرییە بەردەوام بێت، ئەوا گەورەترین زیان بە گەلەکەمان دەگەیەنێت."

لە بەشی کۆتایی پەیامەکەدا، وێڕای داوای مەرجی، ئاسایش و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ئاماژە بەوە کراوە: "داوا لە حکومەت و دەوڵەت دەکەین بوێرانە و بێ ئەوەی کات بە فێڕۆ بدەم مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و کۆتایی بە گۆشەگیری سەپێنراو بهێنن و مەرجەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبە ئاپۆ دابین بکەن."