مردنی کۆچبەران لەسەر سنوور دەکرێت ڕابگیرێت
ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و کۆچی نوسینگەی یاسایی وان، پارێزەر جەیلان ئوکای ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ڕاگرتنی مردنی کۆچبەران لە سنووری وان، پێویست بە ڕێکارێکی یاسایی هەیە.
ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و کۆچی نوسینگەی یاسایی وان، پارێزەر جەیلان ئوکای ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ڕاگرتنی مردنی کۆچبەران لە سنووری وان، پێویست بە ڕێکارێکی یاسایی هەیە.
پارێزەر جەیلان ئوکای ئەندامی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ و کۆچی نوسینگەی یاسایی وان ئاماژەی بەوەکرد کە رێوشوێنەکانی ئاوارەتەی لەسەر سنوور و ئەو دیوارەی کە دانراوە کۆچبەران ناچار دەکات بە زستان لەوێ تێپەڕێن و ئەمەش دەبێتە هۆکاری مردنیان.
لەسەر سنووری باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا تراژیدیای کۆچبەری بەردەوامە. ساڵی ڕابردو ٢٢کەس، ئەمساڵ ٨ کۆچبەر کە لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕین لە سنوورەکە گیانیان لە دەستداوە. پەیوەست بە مردن لەسەر سنوور ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و کۆچی نوسینەگەی یاسایی وان جەیلان ئوکای لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
پارێزەر زیندانی ناکرێت، زانیاری نادەن
ئوکای ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو پەنابەرانەی دێنە ناوەندی گەرانەوە (GGM) لە دوای ئەوەی کارەکانیان ئەنجامدرا، لەگەڵ وەرگێڕان بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان درا و گوتی: "بڕیاری بەدواداچوونی ئیداری دەدرێت. بڕیاری بەدواداچوونی ئیداری بەو مانایەیە کە کەسێک چاودێری دەکرێت لەکاتێکدا لە GGMدایە و دواتر لە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە ئاگادار دەکرێتەوە. لەم کاتەدا پارێزەریان پێنادرێت، هەروەها زانیاریشیان پێنادرێت کە چۆن دەتوانن بگەنە پارێزەرێک، بەڵام ئەو کەسە دەتوانێت هاوکاری یاسایی لە پارێزەرێک وەربگرێت".
ئەوانەی کە مەترسییان لەسەرە دەتوانن تێپەڕن
وتیشی: " لەم دواییانەدا نزیکەی ٣٠ کەس دەستگیرکران، بەڵام سەرەڕای داواکارییەکانمان هیچ نەکرا. (...) جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بە ڕوونی باس لەوە دەکات؛ ئەگەر کەسێک لە وڵاتەکەی خۆیدا مەترسی لەسەر بێت، ئەوا مافی سەفەرکردنی هەیە، بەڵام یاسای ناوخۆی و ڕووداوە سیاسییە ڕۆژانەکانمان لەبەردەم ئەم مافەدا دەبێتە بەربەست".
پێویست بە چاکسازی یاسایی نوێ هەیە
هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا جەیلان ئوکای ڕایگەیاند کە چاکسازی یاسایی زیاتر پێویستە بۆ ڕاگرتنی مردنی مرۆڤ لە سنوورەکان و گوتی: "ئەمە نەک تەنها بۆ تورکیا، هەروەها بۆ تەواوی ئەوروپاش تێدەپەرێت. تورکیا وڵاتێکی ترانزێتی کۆچبەرانە. کۆچبەرانی ئێران و ئەفغانستان و پاکستان بۆ مانەوە نایەنە ئێرە، دەیانەوێت لێرەوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا. بۆیە چاکسازی نوێ پێویستە لەسەر ئاستی ناوەندی و نێونەتەوەیی".